بزانه‌ به‌هۆی‌ پچڕانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ عێراق چه‌ندی‌ زیان كردووه‌؟

هەواڵی / 12/11/2019 259 جار بینراوە

بزانه‌ به‌هۆی‌ پچڕانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ عێراق چه‌ندی‌ زیان كردووه‌؟
 
شه‌ن پرێس:
كۆمپانیای‌ (نێت بلۆكس)ی تایبه‌ت به‌ چاودێریی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ ته‌نها له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا و به‌هۆی‌ پچڕانی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌, نزیكه‌ی‌ یــك ملیار و (358) ملیۆن دۆلار زیان به‌ر ئابوریی‌ عێراق كه‌وتووه‌.
كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ده‌كاته‌ (0,5%)ی‌ كۆی‌ داهاتی‌ گشتیی‌ ووڵات.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی‌ (فرانس پرێس)یش له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ پچڕانی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ هۆی‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌, زۆرینه‌ی‌ بازرگانه‌كان و جموجوڵه‌ بازرگانیه‌كانی‌ عێراق ڕووبه‌ڕووی‌ زیانی‌ ئابوریی‌ زۆر بوونه‌ته‌وه‌, كه‌ ئه‌و به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ی‌ كردووه‌.



زۆرترین بینراو