ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پیاوان كه ئافره‌تان حه‌زی پێناكه‌ن .
هەواڵی /
10/11/2019
963 جار بینراوە
ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پیاوان كه ئافره‌تان حه‌زی پێناكه‌ن .
شه‌ن پرێس:
ئافره‌تان بوونه‌وه‌رێكی هه‌ست ناسك و زۆر عاتیفین و زۆرینه‌ی كاته‌كان به‌ووردی چاودێریی ڕه‌فتاره‌كانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌موو جوڵه‌یه‌كی پۆزه‌تیف و نێگه‌تیڤیان ده‌خه‌نه ژێر میكرۆسكۆبی خۆیانه‌وه.
پیاوانیش وه‌ك مرۆڤ هه‌ندێك جۆری ڕه‌فتاریان هه‌یه كه ئافره‌تان حه‌زی پێناكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی پیاوان له‌سه‌ریان, ئافره‌تان لێیان بێزار ده‌بن و دوورده‌كه‌ونه‌وه لێیان.
لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێك له‌و ڕه‌فتارانه‌ی پیاوان ده‌كه‌ین كه ئافره‌تان حه‌زیان پێناكه‌ن و پێویسته پیاوان به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و خۆیان لێ به‌دوور بگرن:
1/ كه‌مته‌رخه‌می نواندن و گرنگی نه‌دان به كاروبار و پێداویستیه‌كانی ناو ماڵ.
2/ ساردوسڕیی سۆزداری و ده‌رنه‌بڕینی خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
3/ گرنگی نه‌دان به (ماچ) كردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
4/ ئافره‌تان پێیان خۆشه له‌ناو دۆست و خزم و هاوڕێكانیدا, هاوسه‌ره‌كه‌ی ستایشی بكات و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ ده‌رببڕێ و بهناسك و جوانترین ناو و نازناو ناوی ببات.
5/ ئافره‌تان ڕقیان له‌و پیاوانه‌یه كه خۆپه‌رست و ئه‌نانین و ته‌نها گرنگی به‌خۆیان ده‌ده‌ن.
6/ ئافره‌تان پیاوه تهمبهڵهكانیان خۆشناوێ, كه به‌رده‌وام ته‌ماشای یاریی تۆپی پێ و ته‌له‌فزیۆن و زنجیره دراماكان ده‌كه‌ن و كات بۆ گفتوگۆی خێزانی و كاروباری ناوماڵ ناهێڵنه‌وه.
7/ ئه‌و پیاوانه‌ی گرنگی به مێژووی هاوسه‌رگیریی خێزانه‌كانیان و بۆنه‌ی له‌دایك بوونیان و یاده تایبه‌تیه‌كان و پێشكه‌شكردنی چه‌پكه گوڵ و دیاری ناده‌ن, لای هاوسه‌ره‌كانیان خۆشه‌ویست نین و حه‌زیان پێناكه‌ن.
8/ ئافره‌تان حه‌ز به‌و پیاوانه ناكه‌ن كه زوو زوو توڕه ده‌بن و میزاجیان ئاڵۆز و قورسه و گرفت دروست ده‌كه‌ن, به پێچه‌وانه‌شه‌وه حه‌ز به پیاوی له‌سه‌رخۆ و هێمن ده‌كه‌ن.
9/ ئافره‌تان حه‌ز به‌و پیاوانه ناكه‌ن كه باس له په‌یوه‌ندیی سۆزداری و خۆشه‌ویستی ڕابردوویان ده‌كه‌ن.
10/ ئافره‌تان حه‌ز به‌و پیاوانه ناكه‌ن كه هه‌ر كچ و ئافره‌تێكیان بینی بهوودری بۆی ئه‌ڕوانن و چاویان لێ ناتروكێنن.
11/ ئه‌و پیاوانه‌ی گرنگی به دیمه‌ن و ڕوخسار و جلوبه‌رگیان ناده‌ن, لای ئافره‌تان حهزپێكراو نین.