ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌ ئاو خواردنه‌وه‌ نه‌بوو چی ده‌که‌یت ؟

هەواڵی / 9/11/2019 494 جار بینراوە

--- جێگره‌وه‌کانی ئاو :
--- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌ ئاو خواردنه‌وه‌ نه‌بوو چی ده‌که‌یت ؟

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو ڕۆژانه‌ یه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی شێوازی ژیانی ته‌ندروست بۆ خۆپاراستن له‌ کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کان و کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌موو نه‌خۆشیه‌کان ۰
ــ به‌ڵام کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ن حه‌زیان له‌ ئاو خواردنه‌وه‌ نیه‌ یان له‌ مناڵیه‌وه‌ فێر نه‌کروان ؛ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ پێویسته‌ بڕی زیاتر له‌م خواردنانه‌ بخۆن :
۱ ـــ ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ی دومه‌ڵه‌ندن به‌ ئاو به‌ تایبه‌ت :
ـــ ترۆزی ، خه‌یار ، کاهوو ، که‌له‌رم ، بڕۆکلی ، سپێناخ ،ڕێواس ، که‌ره‌وز ، پونگه‌ ، کوزه‌ڵه‌ ، قه‌رنابێت ۰
ــــ ته‌ماته‌ ، شووتی ، شلیک ، توو ، تووتڕک ، کاڵه‌ک ، هه‌رمێ ، ترێ ، قۆخ ، مزره‌ سێو ، سێو ، مزره‌مه‌نیه‌کان ۰
ـــ ماست ۰
ـــ شۆربای که‌م جه‌ورێ و که‌م خوێ به‌ تایبه‌ت شۆربای مریشک و قارچک ۰
ـــ شه‌ربه‌تی فرێش ۰
ـــ چای گوڵه‌ به‌یبوون و زه‌نجه‌بیل و ئاوی لیمۆ و نه‌عنا ۰
ـــ شله‌ی فاسۆلیای سه‌وز و لۆبیا و کوله‌که‌ و بامیه‌ ۰
ـــ دۆ و ماستاو ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

زۆرترین بینراو