10 هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه ته‌ماشای ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان نه‌كه‌یت
هەواڵی /
9/11/2019
968 جار بینراوە
10 هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه ته‌ماشای ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان نه‌كه‌یت
شه‌ن پرێس:
به‌پیی لێكۆڵینه‌وه نوێكان له جیهانی ئه‌نته‌رنێتدا ماڵپه‌ڕه سێكسیه‌كان پێگه‌یه‌كی به‌ربڵاویان هه‌یه‌و رانكی ماڵپه‌ره‌كان له زۆرێك له وڵاتاندا له پێشه‌وه‌یه‌و 12%ی ماڵپه‌ره ئهنتهرنێتیهكان ماڵپه‌ری سێكسین و له هه‌ر چركه‌یه‌كدا زیاتر له 28 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌كات، به‌ڵام چه‌ندین هۆكار هه‌یه كه واده‌كه‌ن تۆ یه‌كێك نه‌بیت له‌و كه‌سانه:
1- ته‌ماشاكردنی ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی وزه پێویسته‌كان و تهمهڵكردنت له ئه‌نجامدانی كار و باره‌كانی رۆژانه‌دا.
2- ته‌ماشاكردنی ئه‌و ماڵپه‌رانه ده‌بێته هۆی زوو گه‌یشتن به ئۆرگازم و كه‌مبونه‌وه‌ی توانای ئاماده‌گی بۆ سێكس.
3- زۆرێك گه‌نجان توشی ئالوده‌بون ده‌به‌ن به ماڵپه‌ره سێكسیهكانهوهو ته‌نانه‌ت پاش هاوسه‌رگیریش ناتوانن وازی لێبهێنن و ده‌بێته نه‌خۆشیه‌ك لایان.
4- ته‌ماشاكردنی ئه‌و ماڵپه‌رانه له ژیانی ڕاستی دورت ده‌خاته‌وه، به‌و پێیه‌ی كچان له دنیایی واقدا وه‌ك كچانی ناو فیلمه سێكسیه‌كان نین، به‌وه‌ش چێژ له سێكسی ڕاسته‌قینه نا‌بینیت.
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشای ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان ناكه‌ن توانای كۆنتڕۆڵكردنی خود و دواتریش بڕوابه‌خۆبون تیایاندا زیاتر ده‌بێت.
6- یه‌ك كه‌س له كۆی پێنج كه‌س له‌وانه‌ی ته‌ماشای ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌سته‌یان لادروستده‌بێت كه كۆیله‌ی داخوازیه سێكسیهكانیانن.
7- ئه‌وانه‌ی ته‌ماشای ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان ناكه‌ن لای كچان سه‌رنجڕاكێشترن، چونكه ئه‌وه‌ش وه‌ك كێشانی جگه‌ره‌و خواردنی مه‌شروب وایه كه به‌لای كچانه‌وه سه‌رنجڕاكێش نییه.
8- زۆرێك له ماڵپه‌ر و ڤیدیۆ سكێسیهكان به‌و پێیه‌ی نایاساین، هه‌ڵگری ڤایرۆسن و ده‌بنه هۆی خاوكردنه‌وه‌ی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت، بۆیه گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ماڵپه‌رانه نه‌كه‌یت ئه‌وا خۆت له تێكچونی ئامێره ئهلهكترۆنیهكانیشت ده‌پارێزیت.
9- ته‌ماشاكردنی ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان له ڕوانگه‌ی ئاینیه‌وه حه‌رام و تاوانه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌رونی خراپی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕدارن و دواتر هه‌ست به تاوان ده‌كه‌ن.
10- به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی ته‌ماشای ماڵپه‌ره سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن له ژیانی ڕاستیدا و به‌هۆی لاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كاندا ده‌یبینن، توشی لادانی سێكسی ده‌بنه‌وه.