ئاسایشی عێراق غازی فرمێسک ڕژێنی سیربی و تەقەمەنی ئێرانی بەکاردەهێنن

هەواڵی / 8/11/2019 111 جار بینراوە

ئاسایشی عێراق غازی فرمێسک ڕژێنی سیربی و تەقەمەنی ئێرانی بەکاردەهێنن

شه‌ن پرێس :
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە کە هێزەکامی ئاسایشی عێراق جگە لەوەی غازی فرمێسک ڕژێنی سیربی بەکاردەهێنن دژ بە خۆپیشاندەران، جۆرە تەقەمەنییەکی تریش بەکاردەهێنن کە لە ئێران دروست دەکرێت.
ڕێکخراوەکە دەڵێ کە نازانێت ئەو هێزانە کێن کە قومبەلەی دووکەڵی ئێم ٧١٣ بەکاردەهێنن کە لە ئێران دروست دەکرێت. هەروەها دەڵێ لێکۆڵینەوەی لە چوار حاڵەتی کوشتنی خۆپیشاندەران کردووە و، دەرکەتووە کە بە قومبەلەی سیربی و ئێرانی کوژراون.
حسین عبدالاییان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عادڵ عبدالمهدی بەڵگەی هەیە کە ئەمریکا و ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات دەستیان هەیە لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا.
خالد ڕەنجدەر

زۆرترین بینراو