ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌دام حسێن ـی دادگاییكرد،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ به‌ نهێنی سزا دراوه‌

هەواڵی / 7/11/2019 307 جار بینراوە



به‌ كه‌مته‌رخه‌میش ناوی ده‌بات
ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌دام حسێن ـی دادگاییكرد،له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ به‌ نهێنی سزا دراوه‌

شه‌ن پرێس:
ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ دادگاییكرد، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ نهێنی سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆنێردراوه‌ و به‌ كه‌مته‌رخه‌میش ناوی ده‌بات، خودی دادوه‌ره‌كه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حاكم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نوسراوێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و پێی‌ وایه‌ نوسراوێكی نایاساییه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌ ده‌داته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌ به‌بێ ناوهێنانی حاكم ڕزگار به‌ كه‌مته‌رخه‌م ناوده‌بات و ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌وامی فه‌رمی خۆی پابه‌ند بێت ، چونكه‌ هه‌موو ڕۆژێك كاتژمێر نۆ و 30 خوله‌ك بۆ ده‌وام ئاماده‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر حاكم ڕزگار وتوشیه‌تی: له‌ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ كه‌مته‌ر خه‌می ده‌كات چونكه‌ له‌ به‌شداری كردن له‌ تاوتوێكردنی كێشه‌و داواكان له‌ هه‌ردوو ده‌سته‌ی سزای و شارستانی ئاماده‌نابێت.

زۆرترین بینراو