شه‌ڕڤانان هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ سوپای‌ توركیایان خسته‌ خـواره‌وه‌

هەواڵی / 7/11/2019 182 جار بینراوە

شه‌ڕڤانان هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ سوپای‌ توركیایان خسته‌ خـواره‌وه‌

 
شه‌ن پرێس:
دوێنێ‌ شه‌ڕڤانانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ سه‌ربازیی سوپای‌ توركیایان خسته‌ خـواره‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان له‌ ناوچه‌كانی‌ شه‌ڕه‌وه‌, شه‌ڕڤانانی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان توانیویانه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ (رزگان)ی‌ باشوری‌ شاری‌ (سه‌رێ كانی‌) هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ توركیا بخه‌نه‌ خـواره‌وه‌.
له‌ ڕۆژی‌ (9/10/2019)ی‌ ڕابردووه‌وه‌ سوپای‌ توركیا هێرش و له‌شكركێشییه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ سه‌دان هاووڵاتی‌ مه‌ده‌نی و شه‌ڕڤان و سه‌رباز و چه‌كداری‌ لایه‌نگری‌ توركیا كوژراون و زیاتر له‌ (300,000) كه‌سیش ئاواره‌ و بێ ماڵ و حاڵ بوونه‌.


زۆرترین بینراو