هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق (13) خۆپیشانده‌ریان كوشت

هەواڵی / 7/11/2019 83 جار بینراوە

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق (13) خۆپیشانده‌ریان كوشت

 
شه‌ن پرێس:
بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژی‌ ڕابردوودا و له‌میانه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق, له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و شاره‌كانی‌ تریش (13) خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كوژراون.
به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسه‌كه‌ دوێنێ‌ (8) خۆپیشانده‌ر به‌ گولله‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كوژراون و له‌شه‌و, یان به‌ره‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆشدا (5) خۆپیشانده‌ری‌ تری‌ عێراقی كوژراون.
ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ تونده‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ی‌ ئێستای‌ خۆپیشانده‌ران له‌دوای‌ ئه‌وه‌وه‌ هات كه‌ تیایدا (عادل عبدالمهدی‌)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئامانجه‌كانی‌ خۆپیشاندان به‌دیهاتووه‌ و به‌رده‌وامیی‌ خۆپیشاندانه‌كان زیانی‌ گه‌وره‌ به‌ ئابوریی‌ ووڵات ده‌گه‌یه‌نێت.



زۆرترین بینراو