#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

ئایا خۆشۆردن لەکاتی سوڕی مانگانەدا زیانی هەیە یان سوودی هەیە ؟

هەواڵی / 4/11/2019 915 جار بینراوە

ئایا خۆشۆردن لەکاتی سوڕی مانگانەدا زیانی هەیە یان سوودی هەیە ؟

شه‌ن پرێس :
ڕەنگە هەمیشە ڕووبەڕووی پرسیار بیتەوە لەگەڵ خۆتدا یان هاوڕێکانت، دەربارەی خۆشۆردن لە کاتێکدا لە سوڕی مانگانەدایت، بەشێک دەڵێن کاریگەری سلبی هەیە و خراپە، بەڵام هەندێک لە هاوڕێکانت گوێی پێ نادەن و بە خراپ باسی ناکەن.
لەڕووی زانستی و پزیشکیەوە بەتەواوی نەسەلمێنراوە کە خۆشۆردن لەکاتی سوڕی مانگانەدا زیانی هەیە یاخود نەخێر، هاوکات خاوێنکردنەوەی جەستە لەو کاتانەدا هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بەکتریا و میکرۆب لەسەر جەستەت کۆنەبێتەوە، بەڵام ئایا ڕێنماییەکی تایبەت هەیە لەو بارەیەوە؟
1-لەکاتی سوڕی مانگانەدا خۆشۆردن هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی خاوێنی جەستە ڕابگریت.
2-گرنگە لەکاتی خۆشۆردندا پلەی گەرمی ئەو ئاوەی بەکاریدەهێنیت گەرم یان شلەتێن بێت، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات و کەمێک ئازار کەمبکاتەوە و زیان پێ نەگات.
3-هەوڵبدە زیاد لە سنور خۆت مەشۆ، واتە لە ڕۆژێکدا لە یەکجار زیاتر نەبێت، هاوکات مەرج نییە هەموو جارێک قژ و سەرت بشۆیت، بۆ ئەوەی پلەی گەرمی لەشت نەگۆڕێت بەڕێژەیەکی زۆر.
4-پاکەرەوەی تایبەتی پزیشکی بۆ ئەندامی زاوزێت بەکاربهێنە، بەڵام خاڵی بێت لە بۆن، بۆ ئەوەی تووشی هەوکردنت نەکات.
5-دەتوانیت ئاوی گەرم زیاتر بەکاربهێنیت بۆ بەشی سک و پشت و ئەو بەشانەی ئازاری زۆریان هەیە، تا کەمێک ئەو ئازارە کەم بکەیتەوە.
هەمیشە بزانە لەکاتی سوڕی مانگانەدا ڕێژەی دەردانی چەوری و ئارەقی جەستە زیاد دەکات، هەربۆیە پێویستە گرنگی بە خۆشۆردن بدەیت بەڵام بەپێی ڕێنماییەکان.

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو