مەزڵوم کۆبانێ پەیامێک بۆ وەرزشوانێکی کورد دەنێرێت و داوایەکی لێدەکات

هەواڵی / 3/11/2019 847 جار بینراوە

مەزڵوم کۆبانێ پەیامێک بۆ وەرزشوانێکی کورد دەنێرێت و داوایەکی لێدەکات .

 

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێک بۆ وەرزشوانێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنێرێت و دەڵێت:”هیوادارم ببیتە دەنگی ئێمە”.

لە تویتێکدا کە ئاڕاستەی ماکوان ئەمیرخانی، یاریزانی بۆکسێنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە، مەزڵوم کۆبانی نووسیویەتی :”سڵاو لەو ئازایەتیەت، هیوای هەموو سەرکەوتنێکت بۆ دەخوازین”.

مەزڵوم کۆبانی ئاماژەی بەوەشکردووە :”هیوادارین بتوانی ببیتە دەنگی ئێمە، تا هەموو ئەو هەوڵانەی کە بۆ پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی بەرامبەر کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت، نیشانی جیهان بدەی”.

ماکوان ئەمیرخانی، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پاڵەوانێتی “یوو ئێف سی” کە یەکێک لە بەناوبانگترین پاڵەوانێتییەکانی یاری بۆکسێنە، سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ڕایگەیاند :”ڕاستە شوێنی ژیانی من فینلەندایە، بەڵام وڵاتی من کوردستانە”.

 

 


خـێـزان

سێکس و شەوی یەکەمی بوک و زاوا و زانیاریە شاراوەکان

لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریدا دەبێت چی بکرێت؟

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

هەرگیز پێش سوڕی مانگانە ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

بە قۆناغێکی زۆر ناخۆش و هەستیار سەیردەکرێت

نێرگه‌له‌ كێشان توانای سێكسی پیاوان لاواز ده‌كات .

زیانه‌كانی نێرگه‌له‌ له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌ زیاتره‌

خۆت له‌ زۆر خواردنی باڵی مریشیک بپارێزه‌ .

بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشی‌

زۆرترین بینراو