سعودییه‌ بڕیاریداوه‌ "فرۆكه‌" بۆ تۆماركردنی تیژڕه‌ویی شۆفێران به‌كاربهێنێت

هەواڵی / 1/11/2019 262 جار بینراوە

سعودییه‌ بڕیاریداوه‌ "فرۆكه‌" بۆ تۆماركردنی تیژڕه‌ویی شۆفێران به‌كاربهێنێت


سعودییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌ زۆرترین سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی شۆفێران و زۆرترین سه‌ركێشی به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ تیادا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ربۆیه‌ ئیداره‌ی گشتی هاتووچۆی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریداوه‌ له‌مه‌ودوا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن)ه‌وه‌ سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی شۆفێران و كۆی سه‌رپێچیه‌كانی دیكه‌ تۆماربكه‌ن.

به‌رپرسانی هاتووچۆی سعودییه‌ ده‌ڵێن، كامێرای درۆنه‌كانیان كوالیتییه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ و ڕاسته‌وخۆ سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كات.

ساڵانه‌ 33 هه‌زار و 199 كه‌س له‌ سعودییه‌ به‌ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بریندارده‌بن، واتا هه‌ر ڕۆژێك 91 هاووڵاتی سعودیی بریندار ده‌بن و هه‌ر ڕۆژانه‌ 21 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه‌ ساڵانه‌ ده‌كاته‌ 7 هه‌زار و 489 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان.

زۆرترین بینراو