سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ ڕۆشتن به‌ پێ خاوسی (پێی‌ په‌تی‌)

هەواڵی / 31/10/2019 484 جار بینراوە

سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ ڕۆشتن به‌ پێ خاوسی (پێی‌ په‌تی‌)

شه‌ن پرێس:
دكتۆر (باتریك رایتسه‌)ی‌ پزیشك و پسپۆڕی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ و ئێسك و سه‌رۆكی‌ به‌شی نه‌شته‌رگاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (شتوتگارت)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ جه‌ختی‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێ خاووسی ڕۆیشتن و به‌ پێی په‌تی‌ چه‌ندین سوودی‌ زۆر گرنگی‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ندین خوله‌ك به‌ بێ پێڵاو و به‌پێ خاوسی به‌ ڕێگادا بڕوات.
ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ به‌ناوبانگه‌ جیهانیه‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدا سووده‌كانی‌ به‌ پێ خاووسی ڕۆشتنی‌ باس كردووه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ پێیه‌كان ده‌پارێزێت له‌ تێكچوونی‌ شێوه‌یان, یان گه‌وره‌بوون و ناشرین بوونیان.
2/ ماسولكه‌كانی‌ پێ و قاچه‌كان به‌هێز ده‌كات.
3/ هه‌سته‌ ده‌ماره‌كان به‌هێز و چالاكتر ده‌كات.
4/ به‌هۆی‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ, زۆرێك له‌ گرفته‌كانی‌ ناوسك و قۆڵۆن و ڕیخۆڵه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
5/ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ مێشكه‌وه‌ و چالاك و ووریای‌ ده‌كات.
6/ ئاستی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن ڕێكده‌خاته‌وه‌.
7/ فشاری‌ خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات.
8/ دڵ چالاك و به‌هێز ده‌كات.
9/ بۆ كه‌سانی‌ به‌ ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوو زۆر باش و به‌سووده‌ و زۆرینه‌ی‌ ده‌ماره‌كانی‌ له‌شیان ده‌خاته‌وه‌ كار و چالاكی‌.
10/ فشاره‌كانی‌ سه‌ر بڕبڕه‌ی‌ پشت كه‌مده‌كاته‌وه‌.
11/ یه‌كێكه‌ له‌ باشترینی‌ چاره‌سه‌ره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ پشت و قاچه‌كان.
12/ بۆ تووشبووانی‌ شه‌كره‌ زۆر باشه‌.





زۆرترین بینراو