توركیا پێگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسای‌ بۆردومانكرد .

هەواڵی / 14/10/2019 545 جار بینراوە

توركیا پێگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسای‌ بۆردومانكرد .

شه‌ن پرێس :
سوپای‌ توركیا پێگه‌یه‌كی‌ زۆر نزیك له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا له‌ كۆبانێی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان تۆپباران ده‌كات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند سه‌ربازێكی‌ ئه‌و هێزه‌ بیانیانه‌ كوژراون و برینداربوون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی‌ (سی ئێن ئێن)ی‌ ئه‌مریكی له‌ زاری‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ووڵاته‌كه‌یه‌وه‌ گواستوویه‌تیه‌وه‌ كه‌ تۆپخانه‌كانی‌ توركیا ناوچه‌یه‌كی‌ زۆر نزیكی له‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی هێزه‌كانیانی‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا كردووه‌ته‌ ئامانج.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان تۆپبارانه‌كه‌ ناوچه‌ی‌ (مشته‌ نور)ی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسای‌ تیا جێگیركراوه‌ و ده‌نگۆی‌ كوژران و برینداربوونی‌ چه‌ندین سه‌ربازیش له‌ئارادایه‌, به‌ڵام تائێستا لایه‌نی‌ فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریكی ئه‌و زانیاریانه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.


زۆرترین بینراو