سعودیه‌ بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین كڕیاری‌ چه‌ك له‌ جیهاندا

هەواڵی / 14/10/2019 138 جار بینراوە

سعودیه‌ بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین كڕیاری‌ چه‌ك له‌ جیهاندا

شه‌ن پرێس:
له‌ ڕاپۆرتێكیدا, ڕۆژنامه‌ی‌ (گاردیان)ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستپێكردنی‌ جه‌نگی‌ یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن شانشینی‌ سعودیه‌ وهاوپه‌یمانه‌ عه‌ره‌بیه‌كانیه‌وه‌ له‌ساڵی‌ (2014) ڕیــاز بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین ووڵاتی‌ كڕیاری‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ له‌ جیهاندا.
ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ (2014)ه‌وه‌, تائێستا سعودیه‌ به‌ به‌های‌ زیاتر له‌ (70) ملیار دۆلار چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی‌ كڕیوه‌ و ئێستاش هه‌ر به‌ رده‌وامه‌ له‌ كڕینی‌ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ و پیشه‌سازیی‌ سه‌ربازیی‌ زیاتر.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتێكی‌ تایبه‌تیی ڕۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌, ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین ووڵاتی‌ هه‌نارده‌كاری‌ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازییه‌ بۆ سعودیه‌, به‌ ڕادده‌یه‌ك كه‌ له‌ساڵی‌ (2014)ه‌وه‌ بۆ ساڵی‌ (2018) نزیكه‌ی‌ (70%)ی‌ بازاڕی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازیی سعودیه‌ له‌ده‌ستی‌ ئه‌مریكادا بووه‌.



زۆرترین بینراو