تاریق هاشمی‌ پشتیوانیی له‌ له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ توركیا كرد

هەواڵی / 14/10/2019 244 جار بینراوە

تاریق هاشمی‌ پشتیوانیی له‌ له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ توركیا كرد

شه‌ن پرێس:
جێگری‌ پێشووتری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق پشتیوانیی خۆی‌ بۆ له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ توركیا ووڵاتێكی‌ داگیركه‌ر نیه‌ و سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ سوریاشی پێشێل نه‌كردووه‌.
له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر (تاریق هاشمی)ی جێگری‌ پێشووتری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق پشتیوانیی‌ خۆی‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆن و له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر باكوری‌ سوریا و ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ربڕی و نوسیویه‌تی‌: ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا كارێكی‌ یاساییه‌ و هیچ نیگه‌رانیه‌كی‌ ناوێ‌, سوپای‌ توركیا داگیركه‌ر نیه‌ و سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ سوریاشی پیشێل نه‌كردووه‌, بڕوانه‌ چه‌ندین ووڵات سوریایان داگیركردووه‌ كه‌ هیچ سنورێكیشیان پێكه‌وه‌ نیه‌, كه‌چی كه‌س قسه‌ ناكات, به‌ڵام كه‌ توركیا ده‌كه‌وێته‌ جوڵه‌ هه‌موویان ده‌كه‌ونه‌ قسه‌ و تانه‌دان.
هاشمی‌ نوسیویشیه‌تی‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا ڕه‌هه‌ندی‌ مرۆیی‌ له‌خۆگرتووه‌, كه‌ بریتیه‌ له‌ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ سوریاییه‌كان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ئارامدا, ئه‌وه‌ش پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێگه‌یشتنی‌ بۆی‌ هه‌بێ و پشتیوانیی‌ لێ بكات.
تاریق هاشمی‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانی‌ سوننه‌ی‌ عێراق و له‌ساڵی‌ (2012)ه‌وه‌ و دوای‌ تۆمه‌تباركردنی‌ به‌ دۆسیه‌ی‌ (تیرۆر) له‌لایه‌ن كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ (نوری‌ مالیكی)ه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتووه‌ و تائێستاش له‌و ووڵاته‌یه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.


زۆرترین بینراو