ترەمپ : با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن بۆ خاکەکەى خۆیان

هەواڵی / 14/10/2019 159 جار بینراوە

ترەمپ : با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن بۆ خاکەکەى خۆیان

ترەمپ ڕایگەیاند، با سوریا و ئەسەد کورد بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن بۆ خاکەکەى خۆیان دەشڵێت: “بۆ ئێمە شەڕ بۆ سوریا بکەین؟”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە زنجیرە تویتێکدا لەسەر پرسى هێرشەکانى تورکیا بۆسەر باکورى سوریا وتى: “پاش ئەوەى داعش 100% لەناوبران، بریامدا بە کشانەوەى بەشێکى زۆرى هێزەکانمان لە سوریا، لێگەڕێن سوریا و ئەسەد کوردەکان بپارێزن و شەڕى تورکیا بکەن لەپێناو خاکەکەیان”.


لەبەشێکى ترى نوسینەکەیدا ترەمپ دەڵێت: “ئەوەى دەیەوێت یارمەتى سوریا بدات لە پاراستنى کوردەکان من کیشەم لەگەڵیدا نییە، ئەگەر ڕوسیا بێت یان چین یان ناپلیۆن پۆناپارت، هیوادارم کارى باش بکەن و ئێمە 7000 مایل لێوەیان دوورین”.

ترەمپ ئەوەشى وت: “هەندێک دەیانەوێت ئێمە لەدوورى 7000 مایلەوە سنورى سوریا بپارێزین، کە ئەسەدى دووژمنمان سەرۆکێتى، من دەمەوێت خەمى سنورى باشورى وڵاتەکەى خۆم بخۆم”.



زۆرترین بینراو