#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ئێران (7,500) پاسدار له‌گه‌ڵ زیاره‌تكاران ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كات

هەواڵی / 9/10/2019 106 جار بینراوە

ئێران (7,500) پاسدار له‌گه‌ڵ زیاره‌تكاران ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كات
 
شه‌ن پرێس:
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێرانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ (7,500) كه‌س له‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ر به‌هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ ئاسایشی ناوخۆ ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاریكردنیان له‌ مه‌راسیمه‌كانی‌ چله‌ی‌ ماته‌مینیی ئیمام حسین.
ماڵپه‌ڕی‌ (العربیه‌) له‌ زاری‌ عه‌مید (حسن كه‌ره‌می)ی سه‌رۆكی‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ئاسایشی ناوخۆی‌ ئێرانی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ ووتویه‌تی‌: ئێمه‌ (30,000) پۆلیس و ئه‌ندامی‌ سوپای‌ پاسدارانمان ئاماده‌كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ باری‌ ئه‌منیی زیاره‌تكارانی‌ چله‌ی‌ ماته‌مینیی ئیمام حسین و به‌درێژایی (10 بۆ 15) كیلۆمه‌تریش (7,500) پاسدار ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كه‌ین و (4,000) كه‌سی دیكه‌شمان وه‌ك هێزی‌ یه‌ده‌گ ئاماده‌ كردووه‌.
كه‌ره‌می‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كارێكی‌ زۆریان ئه‌نجامداوه‌ له‌ڕووی‌ هه‌واڵگری‌ و هێزی‌ تایبه‌تی نهێنیشیان له‌ناو زیاره‌تكاراندا ئاماده‌كردووه‌ له‌ مه‌راسیمه‌كاندا.
یادكردنه‌وه‌ی‌ چله‌ی‌ ئیمام حسینی‌ ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كه‌شێكی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ و خۆپیشاندانی‌ توند زۆرێك له‌ پارێزگاكانی‌ عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌شاری‌ نه‌جه‌فیشه‌وه‌ و به‌شێكیش له‌ خۆپیشانده‌ران له‌دژی‌ ده‌سه‌ڵات و پاوانخـوازیی ئێرانن له‌ناو عێراقدا.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت