#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

هیلاری‌ كلینتۆن: تره‌مب خیانه‌تی‌ له‌ كـورد كرد

هەواڵی / 9/10/2019 118 جار بینراوە

هیلاری‌ كلینتۆن: تره‌مب خیانه‌تی‌ له‌ كـورد كرد
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زیری‌ پێشووی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا (دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی‌ ئه‌و وولاَته‌ دژی‌ هاوپه‌یمانه‌ به‌ وه‌فاكانی‌ وه‌ستایه‌وه‌ و خیانه‌تیشی له‌ كورده‌كان كرد.
له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تیی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر (هیلاری‌ كلینتۆن) نوسیویه‌تی‌: با به‌ڕوونی‌ قسه‌ بكه‌ین, دۆناڵد تره‌مب به‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا پشتیوانیی له‌ ڕوسیا و توركیا و ئێران كرد.
كلینتۆن به‌ ئاماژه‌دانی‌ بۆ هێزه‌ كوردیه‌كان ووتوشیه‌تی‌: به‌و بڕیاره‌ی‌, تره‌مب پشتی‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌ به‌وه‌فاكانی‌ خۆی‌ كرد له‌ناوچه‌كه‌ و خیانه‌تی‌ لێكردن, به‌تایبه‌تیش كورده‌كان.
ووته‌كانی‌ هیلاری‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا ڕاگه‌یاند و له‌ولاشه‌وه‌ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیاش ڕایگه‌یاند كه‌ سوپای‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ سوریا ئه‌نجام ده‌دات.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت