#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

پارتی بەڵێنی هاوكاریی ماددی و مەعنەوی به‌حیزبه‌كه‌ی ئارام قادر داوە .. "بۆ فشارخستنە سەر كۆمەڵ"

هەواڵی / 9/10/2019 492 جار بینراوە

لەسلێمانی نزیكترین حزبه‌ لە پارتی
پارتی بۆ فشارخستنە سەر كۆمەڵی ئیسلامی له‌ هاوپه‌یمانی نزیكده‌بێته‌وه‌و هاوكاریان ده‌كات
پارتی بەڵێنی هاوكاریی ماددی و مەعنەوی به‌حیزبه‌كه‌ی ئارام قادر داوە .. "بۆ فشارخستنە سەر كۆمەڵ"

شه‌ن پرێس:
له‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و هه‌ڵبژاردنی ئارام قادر به‌ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانییه‌که‌، دوو جار له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دانیشتووه‌ و به‌ وته‌ی به‌رپرسێکی باڵای هاوپه‌یمانیش پارتی به‌ڵێنی هاوکاریی ماددی و مه‌عنه‌ویی به‌و حزبه‌ داوه‌ و ده‌شڵێت، ״نزیکبوونه‌وه‌ی پارتی له‌ ئێمه‌ بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر کۆمه‌ڵه‌.״

لە لێدوانێکیدا بۆ ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی ئاژانس، ئەندامێكی باڵای هاوپەیمانیی نیشتیمانی، كە بە هۆی هەستیاریی ناوخۆی حزبەكەی نەیویستووە ناوی بهێندرێت ڕایگەیاندوە" ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ٧ی ١٠ ی ٢٠١٩ لەگەڵ كاك فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی جارێكی تر جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی نزیكترین حزبین لە پارتی دیموكراتی كوردستان".

سەبارەت بە بوونی پەیوەندی پتەوی پارتی لەگەڵ حزبەکەی، ئەو بەرپرسە وتویەتی" پەیوەندیی باشی پارتی و هاوپەیمانی بۆ دوو هۆكار و ڕووداو دەگەڕێتەوە، یەكێكیان پەیوەندیی بە دەستلەكاركێشانەوەی دكتۆر بەرهەم ساڵح هەبوو لە هاوپەیمانی، ئێمە بە باشمان زانی لە پارتی نزیك بینەوە، هەروەها پارتیش بۆ فشارخستنە سەر كۆمەڵی ئیسلامیشە، چونكە سەرۆكی ئێستامان پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە بووە دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە جەماوەری كۆمەڵ كەم بكاتەوە، لە داهاتووشدا پەرەی زیاتر بە پەیوەنددییەكانی نێوانمان دەدەین، تا ئاستی هەماهەنگیی كار بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان".

جیگەی ئاماژە پیدانە پێشتر ئەو زانیارییانە بڵاو كرانەوە كە هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ڕێگەی ئارام قادری سەرۆكییەوە هەوڵی ڕاكێشانی ناڕازییەكانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەدات بۆ ناو هاوپەیمانی.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاندوە" لەو كۆبوونەوەیەی كاك فازڵ میرانی و كاك ئارام قادر، پارتی بەڵێنی داوە بە هەموو شێوەیەك لە ڕێگەی حكومەت و حزبەوە هاوكاریی ماددی و مەعنەویی هاوپەیمانی نیشتیمانی بكات".

هەروەها وتویەتی" ئەمجارەش وەك چۆن لە دوو كۆبوونەوەی پێشووش لەگەڵ مەسعود بارزانی دڵنیایی داوەتە پارتی لە داهاتوودا بۆ هەر پڕۆژەیەكی سیاسی و نیشتیمانی حزبەكەی ئامادەیە كاری هاوبەش و ڕێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی بكات، ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری لە ناو هاوپەیمانیدا درووست كردووە، چونكە حزبەكەمان بەرەو دووكانێكی سیاسی دەبرێت".

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو