#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان بۆ ماوەی هەفتەیەک کەم دەکات

هەواڵی / 9/10/2019 153 جار بینراوە

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان بۆ ماوەی هەفتەیەک کەم دەکات

شه‌ن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندوە، بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ٤٥٠ مێگاوات كەم دەكات.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردوە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، ئاماژەی بەوەكردوە" هاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە لە بەرواری ( ١١ی ١٠ تا ١٧ ی ١٠ ی ٢٠١٩ ) كۆمپانیای دانا غاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەكو ئامادەباشیەكە بۆ وەرزی زستان هەڵدەستێت بە چاكسازی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆڕمۆر، بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی ( ٤٥٠ ) مێگاوات كەم دەكات".

لە کۆتای ئاگادارینامەکەدا هاتووە" وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی دڵنیا دەكاتەوە لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەم پڕۆژەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت".

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت