#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

وەزیری دارایی كه‌ سه‌ر به‌گۆڕانه‌: ئاگاداری وردەكاری داهاتی نەوتم .. میدیای حیزبه‌كه‌ی به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌

هەواڵی / 9/10/2019 216 جار بینراوە

مانگانە پاره‌كه‌ وەردەگرین
وەزیری دارایی كه‌ سه‌ر به‌گۆڕانه‌: ئاگاداری وردەكاری داهاتی نەوتم .. میدیای حیزبه‌كه‌ی به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌

شه‌ن پرێس:
وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت،ئاگاداری وردەكاری داهاتی نەوتن و مانگانە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە پارەی داهاتی نەوت وەردەگرن.

 ئاوات شێخ جەناب بە ( درەو میدیا)ی راگەیاند" سەرچاوەی داهاتی ئێمە دوو بەشی گەورەیە، بەشێكیان لە عێراقەوە بۆمان دێت ئەویش دوای بڕینی پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوت، بەشێكیشی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە بۆمان دێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ"
 سەبارەت بە ئاگاداربوونیان لە وردەكاری داهاتی نەوت و رادەستكردنی بە وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی و ئابوری جەختی كردەوە" مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سنوری 300 ملیار دینار بۆ موچە رادەستی وەزارەتەكەیان دەكەن، ئەگەر ئەوان رادەستی نەكەن ئەی موچە لەچی دەدرێت؟"
ئاواتی شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشكرد " بەڵێ ئاگاداری ووردەكاری داهاتی نەوتن، راپۆرتەكانی كۆمپانیای دیلۆیت كە ئەركی وردبینی و ڕاوێژكارییە، بەراوردمان كردووە لەگەڵ داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ بەرێژەی 98% هاوتان، واتا كێشەیەك نیە لە داهاتی نەوتی هەرێم".
وەزیری دارایی ئەوەش رەتدەكاتەوە كە ئاشتی هەورامی پارەی نەوت رادەست نەكات و دەڵێت"ئەو ئیستحقاقەی كە مانگانە وەزارەتی دارایی هەیەتی سامانە سروشتیەكان رادەستی دەكات" 
ئاوات شێخ جەناب ئەوەش ئاشكرا دەكات " حكومەتی عێراق مامەڵەیەكی شۆڤێنی و نادیموكراتیانە لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكات، تێكرای موچەی فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان (650 هەزار دینار)ی، بەڵام لە عێراق ( ملیۆن و 300 هەزار) دینار بەرەو ژوورە، بۆیە رێگەی مامەڵەكردنی عێراق لە بودجەدا لەگەڵ ئێمە نادیموكراتی و نایاساییە" 

ئەمە لە كاتێكدایە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە" دوو مانگە، ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەكان و یاریدەردەی سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە كە هێشتا داهات و دۆسیەی نەوت لەلای ئەوە، نیوەی پارەی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی ناكات و بەهۆیەوە تەمویلی پڕۆژەكان و دانەوەی قەرزی بانك و كۆمپانیاكان راگیراوە".
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەش ئاشكرا دەكات كە نەوتی كیڵگەكانی عەین زالە لای مەسرور بارزانیە" دوو مانگە ئەنجوومەنی وەزیران پارەی تەواوكاریی مووچە لەحسابێكی تایبەتەوە دەهێنێت، بەهۆی ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی كێڵگەی عەین زالە لەلای سەرۆكی وەزیرانە لەو رێگایەوە نەیهێشتوە ئەو دوو مانگە دابەشكردنی موچە دوا بكەوێت".

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت