#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ئاسایشی پارتی مامۆستایەك ده‌ستگیرده‌كات به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ستایشی ئۆجەلان و نەوشیروانی كردووە

هەواڵی / 9/10/2019 323 جار بینراوە

بەچ یاسایەك ئاسایش ئه‌و كاره‌ ده‌كات؟
مامۆستایەك لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە تۆمەتی ئەخلاقی بۆ دروست دەكرێت .. هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

شه‌ن پرێس:
مامۆستایەك لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە بۆ ماوەی 4 كاتژمێر دەگیرێت و تۆمەتی "ئەخلاقی" بۆ دروست دەكرێت و ئەویش گلەیی و ناڕەزایی لەبەرامبەر وەزیری پەروەدە دەردەبڕێت.

بەشدار رەفیق،بەڕێوبەری قوتابخانەی دواناوەندی گۆڕبەتراش، لە سنوری قەزای سۆران، لە نوسینێكدا كە بڵاوی كردووەتەوە رایگەیاند: زیاتر لە سێ ساڵە من وەك مامۆستا لە دەڤەری برادۆست و دەشتی هەرتێم  و دەستم كرد بە بڵاو كردنەوەی كتێب لەو ناوچەیە بەتایبەت كتێبەكانی خالید ئورتوغڵ بەختیار علی و علی وەردی و چەندانی تر دەرئەنجامش دەیان قوتابی لە كوڕ و كچ بەرەوپیریم هاتن.

ئەو لەلای سەیرە كە لەبری ئەوەی پاداشت بكرێت بەڵام "ئاسایش هات بردمی و چوار سەعات لە نێو ئاسایشدا دەست بەسەربووم هەرچی تۆمەت و سووكایەتیە پێیان كردم تەنانەت موبایلەكەیان لێسەندم چات بەچات كە بەپێی یاسا قەدەغەیە سەیریان كرد وە جوێن سووكایەتی نەما پێم نەكەن و چوار تۆمەتیان بۆ هەڵبەستم" .

ئەو باس لەوە دەكات تۆمەتباریان كردووە بەوەی "لە نووسینی فیسبووكدا ستایشی ئۆجەلان و نەوشیروان مستەفام كردووە و بە باڵای ئەوانمدا هەڵداوە" .

ئەو رونیشی دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی هاوڕێیەتی كۆمەڵێك كەسی كردووە كە پێیان وتووە "دژە پارتین لە كاتێك من لەو دەڤەرە هاوڕێی زۆربەی خەڵكانی بەشەرەفی ئەوێم بەتایبەت گەنجەكانیان" .

ئەو باس لەوەش دەكات كە تۆمەتێكیتر كە بۆی دروست كراوە "گوایە من كتێبم داوە بە كچەكانیان و پەیوەندیم لەگەڵ چەندین كچی ئەوێ هەیە لەكاتێكدا خودی خەڵكی دەڤەرەكەو كچان و كوڕانیان شایەدی پاكیان بۆداوم وە زۆربەیان دەڵێن تۆ لەدایك و باوكمان بۆ ئێمە باشتربووی" .

ئەو روی دەمی دەكاتە وەزیری پەروەردە و دەڵێت "بەچ یاسایەك ئاسایش لە مامۆستا دەكۆڵێتەوەو سووكایەتی پێدەكات لەكاتێدا وەزارەتی تەربیە و وەزیر هەیە".

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت