#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له‌ 40 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پیاده‌ بكه‌

هەواڵی / 9/10/2019 522 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له‌ 40 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ پیاده‌ بكه‌:

 

شه‌ن پرێس :
يه‌كه‌م/ به‌پێی توانا له‌دوو شت دڵنیابه‌:-
1. فشاری خوێن.
2. رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێنتدا.


دووه‌م/ حه‌وت شت هه‌یه‌ تا ده‌توانی له‌خواردنیان كه‌می بكه‌یته‌وه‌ :-
1. خوێ.
2. شه‌كر.
3. گۆشت و خۆراكه‌ قوتوبه‌نده‌كان.
4. گوشتی سوور.
5. به‌رهه‌مه‌ شیریه‌كان.
6. خواردنه‌ گازییه‌كان.
7. به‌رهه‌مه‌ نه‌شویات و كاربۆهیدراته‌كانی وه‌كو (گه‌نم و جۆ و ساوه‌رو نان).


سێیه‌م/ ئه‌م سێ شته‌‌ با زیاتر له‌خۆراكه‌كانتدا هه‌بن:-
1. سه‌وزه‌كان.
2. میوه‌جات.
3. چه‌ره‌زات.


چواره‌م/ سێ شت هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌یادیان بكه‌یت:-
1. ته‌مه‌نت.
2. رابردووت.
3. كێ سته‌می لێكردووی.


پێنجه‌م/ چوار شت هه‌یه‌ ده‌بێ هه‌تبێ، هه‌رچه‌نده‌ به‌هێز یاخود بێ هێز بیت:-
1. ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌ به‌ڕاستی تۆیان خۆش ده‌وێت.
2. چاودێرێكردنی خێزان.
3. بیرۆكه‌ی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤ.
4. ماڵێك دوور له‌ گرفت و كێشه‌.


شه‌شه‌م/ له‌پێناو ته‌ندروستی خۆت پێنج كار هه‌یه‌ ده‌بێ بیانكه‌یت:-
1. به‌ڕۆژووبوون واته‌ كه‌م خواردن به‌.
2. زه‌رده‌خه‌نه‌ و پێكه‌نین.
3. گه‌شت (گه‌شت بكه‌و گه‌شت بكه‌ و گه‌شت بكه‌).
4. وه‌رزش، هه‌ر نا رۆیشتن به‌پێ ئه‌نجام بده‌.
5. كێشت دابه‌زێنه‌.


حه‌وته‌م/ پێنج شت هه‌یه‌ پێی هه‌ڵمه‌سه‌:-
1. چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ ‌تاكو هه‌ست به‌ برسیبوون ده‌كه‌ی، ئه‌مجا نان بخۆی.
2. چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ ‌تاكو هه‌ست به‌ تینویه‌تی ده‌كه‌ی، ئه‌مجا ئاو بخۆیته‌وه‌.
3. چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ تاكو هه‌ست به‌ خه‌وهاتنت ده‌كه‌ی، ئه‌مجا بچیت بخه‌وی.
4. چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ تاكو هه‌ست به‌ ماندوبوون ده‌كه‌ی، ئه‌مجا بچیت پشوویه‌ك بده‌ی.
5. چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ تاكو هه‌ست به‌ نه‌ساغی ده‌كه‌ی، ئه‌مجا بچیت پشكنیكی پزیشكی ئه‌نجام بده‌یت.
هیوام وایه‌ هه‌موومان بتوانین به‌ڕێكوپێكی ئه‌و خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین..

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت