#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

بارزانی داوای لە لاڤرۆڤ کرد نەهێڵێت رۆژئاوای کوردستان تووشی زیان بێت .

هەواڵی / 7/10/2019 171 جار بینراوە

بارزانی داوای لە لاڤرۆڤ کرد نەهێڵێت رۆژئاوای کوردستان تووشی زیان بێت .


ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2019 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای سەردانی بۆ بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیلێکرا.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و لاڤرۆڤی کرد و رایگەیاند: "نیگەرانی خۆمان لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان بە لاڤرۆڤ راگەیاند،  بارزانی داوای لە لاڤرۆڤ کرد رووسیا هێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان تووشی راکردن لەو ناوچانە نەبێت بەهۆی ئەو دۆخەی کە تووشی ئەو ناوچەیە هاتووە، ئەمەش لەبەرئەوەی کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دروست نەکات".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەردانەکەی لاڤرۆڤ بە مێژووی ناودەبات و دەشڵێت: "لاڤرۆڤ وەزیری دەوڵەتێکی زلهێزە و سەردانەکەی گرنگ بوو بۆ کوردستان و کۆبوونەوەکەش کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو، بۆچوونەکانیش نزیکبوون لەیەکەوە. لاڤرۆڤ زۆر پێی باشبوو کە ئەو نزیکبوونەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە".

بەگوتەی هۆشیار زێباری "لاڤرۆڤ لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدی لەسەر کاری کۆمپانیا رووسییەکان لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە .

بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و " بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند و داوایشیكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لاڤرۆڤ هێمای بە رۆڵی سیاسیی و مێژوویی بارزانی داوە و رایگەیاند "بۆ هاوكاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی ناوچەكە و پشت بە ئەزموونی سەرۆك بارزانی دەبەستین. هەروەها ئومێدی پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستانی خواست لە بوارە جۆراوجۆرەكانی ئابووری و كولتووری و سیاسی".

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەولێر، سێرگی لاڤرۆڤ بە جیا لەگەڵ مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییە سەربازیی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرد.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی رووسیا هەولێری جێهێشت.

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت