#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

پارێزگاری‌ به‌غداد ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵی / 7/10/2019 101 جار بینراوە

پارێزگاری‌ به‌غداد ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌

شه‌ن پرێس:
پارێزگاری‌ به‌غداد ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ په‌سه‌ند كردووه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ (فلاح الجزائری‌)ی‌ پارێزگاری‌ به‌غداد ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ پێشكه‌شكرد, ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ شاره‌كه‌ به‌كۆی‌ ده‌نگ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ ناوبراوی‌ په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی‌ ئاگادار له‌ شاری‌ به‌غداد ڕایگه‌یاند كه‌ الجزائری له‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا هۆكاری‌ ئه‌و كاره‌ی‌ بۆ نه‌خۆشی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌, به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا بابه‌ته‌كه‌ نه‌خۆشی نیه‌, به‌ڵكو ڕێككه‌وتنی‌ سیاسیه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌غداد ده‌رگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ پارێزگاری‌ كردووه‌ته‌وه‌ و پڕۆسه‌ی‌ خۆتۆماركردنیش بۆ ئه‌و پۆسته‌ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ پارێزگاری‌ به‌غداد هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ فراوانه‌ی‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌غداد و به‌شێكی‌ تری‌ پارێزگاكانی‌ عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و تیایدا خۆپیشانده‌ران داوای‌ باشتركردنی‌ بژێوی‌ و خزمه‌تگوزاریه‌كان و دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كار ده‌كه‌ن.



خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت