لاهور شێخ جه‌نگی : نابێت ئه‌مه‌ریكا پشت له ڕۆژئاوای كوردستان بكات .
هەواڵی /
7/10/2019
142 جار بینراوە
لاهور شێخ جه‌نگی : نابێت ئه‌مه‌ریكا پشت له ڕۆژئاوای كوردستان بكات .
لاهور شێخ جه‌نگی بووه یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی كورد كه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بریاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا ده‌رببرێت و به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار وه‌سفی كردووه و رایگه‌یاند:" ئه‌مریكا نابێت پشت بكاته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ده‌ستبه‌رداریان ببێت چونكه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیریی و توندوتیژیی".
په‌یامه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له تویته‌ر
لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هه‌رێمی كوردستان كه 7 ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام پشتیوانی سه‌ربازیی و سیاسیی رۆژئاوای كوردستان بووه و له شه‌ری یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده دژی داعش، به‌رده‌وام چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ره‌وانه كردوون، نیگه‌رانی خۆ ده‌ربریووه له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا و له په‌یامێكدا كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای بریاره‌كه‌ی تره‌مپ كه له تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت:" هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هاوبه‌شێكی پشتپێبه‌ستراو بووه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له شه‌ری دژ به داعشدا.
لاهور شێخ جه‌نگى كه رۆڵی بنه‌ره‌تی هه‌بووه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی و دیپلۆماسیی بۆ په‌یه‌ده و ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاته زلهێزه‌كان له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریی داوه له مه‌ترسیه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌ڵێت:" بریاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری سوریا سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌بێته هۆی توندوتیژیی و ناسه‌قامگیریی، به‌جۆرێك كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت".
لاهور شێخ جه‌نگی و ساڵح موسلیم له بنكه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا ـ رۆژئاوای كوردستان
لاهور شێخ جه‌نگی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه:"ئه‌مریكا نابێت پشت بكاته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ده‌ستبه‌رداریان ببێت".
تائێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تری كورد هه‌ڵوێستى خۆی به‌رامبه‌ر بریاره‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان دروست ده‌بن به‌هۆی ئه‌و بریاره‌وه دهرنهبریووه.
ئه‌مرۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:" ئێمه له شه‌ری بێ مانای سوریا دێینه ده‌ره‌وه و كوردیش بێ به‌رامبه‌ر شه‌ری داعشی نه‌كردووه دنیایه‌ك پاره و چه‌كمان پێداون، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش با خۆیان شه‌ری داعش بكه‌ن و ئێمه لێی دوور ده‌بین". دوای ئه‌و بریاره‌ی تره‌مپیش هه‌ر ئه‌مرۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد.