#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ترەمپ : تورکیا ئەو سنورانە ببەزێنێت بۆمان دیاری کردوون، ئابوریەکەى تێکدەشکێنین.

هەواڵی / 7/10/2019 122 جار بینراوە

ترەمپ : تورکیا ئەو سنورانە ببەزێنێت کە بۆمان دیاری کردوون، ئەوا ئابوریەکەى تێکدەشکێنین.

به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی سەرۆکی ئه‌مریکا له‌ ئابوری تورکیا، لیره‌ی تورکی گه‌وره‌ترین دابه‌زینی له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا تۆمارکرد.

ئەمشەو دوشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئەگەر تورکیا لە خاکی سوریا ئەو سنورانە ببەزێنێت کە بۆمان دیاری کردوون، ئەوا ئابوری وڵاتەکەى تێکدەشکێنین”.

دوای ئەو هەڕەشەیەی ترەمپیش به‌های لیره‌ی تورکی به‌ڕێژه‌ی 1.94% دابه‌زی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه‌ دراوی ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ لەماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه‌ بیبنێت.

ئەمڕۆ 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بو بە 21 هەزار 500 دینار، بەڵام لە ئێستادا نرخی 100 لیرەی تورکی دابەزیوە بۆ 20 هەزار و 450 دینار.

هاوکات دامەزراوەی تایبەتی بازرگانی تورکیا ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکەن سبەی سێشەممە نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی زیاتر دابەزێت.

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت