#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

پاككردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامه‌كانی‌ به‌ریتانیا له‌ ( بـنـێـشـت ) ساڵانه‌ ( 60 ) ملیۆن جونه‌یهی‌ تێده‌چێت

هەواڵی / 6/10/2019 206 جار بینراوە

پاككردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامه‌كانی‌ به‌ریتانیا له‌ ( بـنـێـشـت ) ساڵانه‌ ( 60 ) ملیۆن جونه‌یهی‌ تێده‌چێت


شه‌ن پرێس :
به‌رپرسانی‌ نێوخۆیی‌ به‌ریتانیا داوایان له‌كۆمپانیا و كارگه‌كانی‌ دروستكردنی‌ ( بـنـێـشـت ) كردووه‌ كه‌هاریكارییان بكه‌ن له‌هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامه‌كانی‌ ئه‌و وولاَته‌ له‌بنێشته‌ فڕێدراوه‌كانی‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان, كه‌به‌پێی‌ خه‌مڵاندنه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ساڵانه‌ ( 60 ) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسته‌رلینی‌ خه‌رجیی‌ ده‌وێت .
ڕابیته‌ی‌ حكومیی‌ به‌ریتانی‌ كه‌به‌ (L G A ) ناسراوه‌ و نوێنه‌رایه‌تیی‌ نزیكه‌ی‌ ( 400 ) ئه‌نجومه‌نی‌ نێوخۆیی‌ ده‌كات له‌ئینگلته‌را و ویڵز, داوایه‌كی‌ پێشكه‌ش به‌كۆمپانیا و كارگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌دروستكردنی‌ بنێشت كردووه‌ كه‌له‌و باره‌یه‌وه‌ هاریكارییان بكه‌ن .
ڕابیته‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌داوایان له‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ دروستكردنی‌ بنێشت كردووه‌ كه‌ئه‌وانیش بڕێكی‌ باشی خه‌رجییه‌كانی‌ شه‌قامه‌كان له‌و بنێشته‌ فڕێدراوانه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ .
ڕۆژنامه‌ی‌ ( ده‌یلی‌ مه‌یل ) ی‌ به‌ریتانیش له‌ ( بیتر بوكس ) ی‌ ووته‌بێژی‌ ژینگه‌یی ڕابیته‌كه‌ی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌: بنێشت به‌یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترینی‌ كێشه‌كانمان داده‌نرێت, كه‌پاككردنه‌وه‌ی‌ شه‌قام  وشۆسته‌كان لێی‌ هه‌م كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت و هه‌میش بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت, ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ شتێكی‌ پیس و خراپ و ناشرینیشه‌ به‌شه‌قامه‌كانه‌وه‌ .
بوكس ده‌شڵێت كه‌: دروستكردنی‌ بنێشت له‌به‌ریتانیا به‌ملیۆنه‌ها دۆلاری‌ تێده‌چێ و پێشمان وایه‌ كه‌ئه‌و لایه‌ن و كۆمپانیایانه‌ی‌ كه‌بنێشت دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ به‌شێك له‌و زیانانه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌ باج و كرێی‌ به‌شداریكردنی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامه‌كانیش لێی‌ بده‌ن و بچنه‌ ژێر باریه‌وه‌ .
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاری‌ ( ویستمنستر ) جه‌ختی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌سه‌ڵانه‌ ( 3 ) سـێ‌ ملیۆن بنێشت به‌ته‌نها له‌شه‌قامه‌كانی‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا فڕێ ده‌درێت .
 


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت