#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

سوود و زانیارییه‌ ئاڵتونیه‌كانی پیاز بزانه‌ ! شێرپەنجە رادەگرێت .

هەواڵی / 6/10/2019 444 جار بینراوە

سوود و زانیارییه‌ ئاڵتونیه‌كانی پیاز بزانه‌ ! شێرپەنجە رادەگرێت .

شه‌ن پرێس :

1- خواردنی پیاز هێزی پیاوەتی زیاد دەكات
2- خوێن پاك دەكاتەوە.
3- نەخۆشی شێرپەنجە رادەگرێت .
4- یارمەتی فرمانی دڵ دەدات .
5- بۆنی ناخوشی دەم و گەدە كەم دەكاتەوە .
6- یارمەتی هەرسی خواردن دەدات .
7- بەز و چەوری و پیوی زیادە لە لەشدا لادەبات .
8- هێزی مێشك و بینایی چاو زیاد دەكات .
9- ئاوی پیازی سپی بەمیلی چاو رەشتندا بهێنرێت، زاخاوی بەڵخی چاو ئەداتەوە .
10- دەرمانە بۆ نەخوشی شە كرە، بەكاڵی و بەگۆشتەوە، بەڵام بۆ گەدەی ناساغ (غازات) دروست دەكات .
11- خەو رەوێنەرە .
12- خۆراكێكی ووزە بەخشە .
13- بۆ پیری بەساڵاچوو ئیسكە نەرمە چاكە .
14- بۆ سووتانی دەست و پێ و ئازاری گورچیلە و دڵ‌و كیسی زەرداو بەسوودە.
15- بۆ سك ئیشە بەسوودە .
16- لەسەر جێی گازی سەگ‌و پشیلە دایبنێی، چاكی دەكاتەوە .
17- ئاوی پیاز لەسەر ددانی كلۆر بوو دایبنێی ئیێشەكەی لادەبات .
18- پیاز بپیشێنەو بیخۆ، بۆ هەڵامەت باشە .
19- بەپیشاوی لەسەر دومەڵ دابنرێت، چاكیدەكاتەوە .
20- پیاز فیتامین ( c,b ) تێدایە.
21- خواردنی پیاز بەكالی بۆ پێست و گورچیلەكان و میزەڵدان بەسوودە .
22- خوێن پاك ئەكاتەوەو رەنگ و روو جوان و سەرنجڕاكێش دەكات .
23- بەكارهێنانی پیاز وەكو گیراوەیەك پەڵەی دەم و چاو ناهێڵیت بەهۆی ئەوەی گۆگردی تێدایە، لەگەشەو زیادكردنی مووی سەر كاریگەرە .
24- ڤیتامین(c) كە لەناو پیازدا هەیە، پشگیری لەخەستبوونەوەی خوێن دەكات‌و دﮊی نەخوشی ئەسكەرپوتە .
25- لەبەربوونی مادەی (قسل) لەپیازدا، ددانەكان بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی توندو تۆڵكردنی ئیسكەكانی سێبەندەو رێگا لەنەرمبوونی ئیسكەكانیش دەگرێت، لەو رووەوە دانی پیاز بەمنداڵی لاوازو كەسانی بەساڵاچوو بەباش ئەزانرێت .
26- لەو نەخوشیانەدا كە پێویستی بەزۆر میزكردن هەیە، وەكو هەبوونی بەردی گورچیلە، بەردی میزەڵدان، هەوكردنی میزەڵدان، رۆماتیزمی جومگەكان، میزگیران، ...هتد، خواردنی پیاز پێشنیار دەكرێت لەبەرئەوەی پیاز میز هێنەرێكی باشە .
27- پیاز ورد بكریێت و خوێی پێ بكریت و بخرێتە سەر شوێنی سووتاوی، دەست بەجێ ئازارەكەی ناهێڵێ و رێگاش لەدروستبوونی بڵق ئەگرێت .
28- بەپێی دوا لێكوڵینەوە، دەركەوتووە كەخواردنی پیاز كاریگەری بەرچاوی هەیە لەپێشگرتنی هەموو جۆرەكانی شێرپەنجە.
29- ئەو كەسانەی گوشاری خوێنیان هەیە پیشنیار كراوە بۆیان كە پیاز بخۆن .
30- ئەگەر دووچاری ئەنفلۆنزا بوویت و سە رمات بوو، چەند پیازێكی وردكراو لەچەندین شوێنی مەلەكردندا دابنێیت تا بەراكێشانی میكرۆبەكان رێگا لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەت بۆ كەسانی خێزانەكەت بگرێت .
31- بۆ چارەسەرو نەهێشتنی كرمی گەدە، پیازێك لەرەندە بدەو شەوێك سەرانسەر لەئاو دایبنێ و بەیانی لەعەسارەی بدەو ئاوەكەی بخۆرەوە، ئەگەر (٦_٥) روﮊ ئەو كارە دووبارەبكەیتە وە، هێلكەو كرمەكە لەناو دەچن .
32- ئەگەر هەموو رۆﮊێك پیازێك لانیكەم ماوەی یەك خولەك لەناو دەمتا بجوڵێت، هەموو میكرۆبەكانی ناو دەمت دەكوﮊێت .
33- خواردنی نان و پیاز میزگیران ئەكاتەوەو سووڕی مانەش رێكدەخات، بەردی گورچیلەو میزڵدانیش ورد دەكات .
34- دڵۆپاندنی چەند دڵۆپێك لەئاوی پیاز بۆ ناو لوت، مێشك ئەكاتەوە (لوت گیران) ناهێڵێت .
35- ئەگەر تازە تووشی هەڵامەت بوویت، چەند توێكڵی پیازێك بەلوتتەوە بگرە بۆ ماوەی ٥ خولەك تا كاریگە ری هەڵامەتەكە كەم بكاتەوە .
36- پیاز دیواری ریخۆڵەكان پاك ئەكاتەوەو شتە زیانبەخشەكانی سەر دیوارەكانی لا ئەبات، لەئەنجامدا وشكبوونەوە پیست، وشكەهەڵاتنی بەردەوام ناهێڵێت.
37- پیازی كال ئارەقی پێست زیاد دەكات و ئەبێتە زیاد ئارەق كردنەوە ی پێست بۆ چارەسەری روماتیزم بەكەڵكە .
38- بەهۆی ئەو بڕە گۆگردەوە كە لەپیازدا هەیە مێشك بەهێز دەكات و پێستیش بەساغی دەهێڵێتەوەو ﮊەهەری ناوەوەش فڕێ دەداتە دەرەوە.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت