#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

پیاوێکى ئەمریکى لە بکوژى براکەى خۆش دەبێت و باوەشى پیادا دەکات

هەواڵی / 4/10/2019 467 جار بینراوە

پیاوێکى ئەمریکى لە بکوژى براکەى خۆش دەبێت و باوەشى پیادا دەکات


پیاوێکى ئەمریکى لەو کەسە خۆش دەبێت کە بکوژى براکەیەتى، لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە باوەش بەو بکوژەدا دەکات ئەو هەڵوێستەشی کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لە دیمەنێکی کاریگەر و کەم بینراودا، لەبەردەم دادگایەکى ئەمریکا پیاوێک لە بکوژی براکەی خۆشبو کە ژنێکی دراوسێی خۆیان بوە.
مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، کارمەندێکی پۆلیسی ویلایەتی داڵاس بەناوی ئامبەر گیگەر لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی لەلایەن ژنیکی دراوسێیانەوە کوژراوە.
چیرۆکەکە بەشێوەیەک بوە کاتێک ئامبەر گیگەر، شەوێکیان لەمانگی ئەیلوی 2018 دوای ئەوەی کە لەکار گەڕاوتەوە و ویستویەتی بچێتە ماڵەکەی خۆی، بەڵام لە بەرزکەرەوەی شوقەکەیەدا پەنجەی بە نهۆمێکی هەڵەدا ناوە و لە نهۆمی سەرو خانوەکەی خۆی دابەزیوە و بە چەکەکەیەوە خۆی کردووە بە ماڵی دراوسێکەیاندا، دراوسێکەیان کە ژنێک بوە بە ناوی بۆسام جانی تەمەن 26 ساڵ لەوکاتەدا بەتەنها لەماڵەوە بوە و گڵۆپەکان کوژاوەتەوە، کە بینویەتی سێبەری پیاوێک دەرکەوتوە بە چەکەوە خۆی دەکات بە ماڵەکەیدا، ڕاستەوخۆ تەقەی لێکردووە و کوشتویەتی.

ئەو کەیسەش کاردانەوەیەکی فراوانی لە ئەمریکادا دروست کرد، واش باسکراوە کە ئەو تاوانی کوشتنە بە ئەنقەست نەبوە بەڵکو کوشتنێکی هەڵە بوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 3ی ئەیلولی 2019، دادگای تەکساس دانیشتنێکی تایبەتی لەسەر ئەو دۆسیەیە ئەنجامدا و چەندین کەس و دراوسێ و هاوڕێی نزیک و بنەماڵەی ئامبەر گیگەر و بۆسام جان ئامادە بوون.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە برایەکی بچوکی پیاوە کوژراوەکە بەناوی برانت گیگەر، داوای لە دادوەری گشتی دادگاکە کرد کە لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسە دەربکات کە براکەى کوشتوە.
لەناو داگاکەشدا برانت بە بکوژی براکەی وتوە: “هیچ ڕقێکم نییە بەرامبەرت و پێم وایە ئەو کارەت بە هەڵە ئەنجامداوە بۆیە من هیچ سکاڵایەکەم نییە و لێت خۆش دەبم”، هاوکات بۆسامیش لەو کاتەدا وەڵامى داوەتوە و وتویەتى: “زۆر بەداخەوە و خۆزگە من لەجێی براکەت بکوژرامایە”.

ئەو هەڵوێستەی برای پۆلیسەکەی داڵاسیس کاردانەوەی دروست کردووە، بە هەڵوێستێکی مرۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەسفکراوە.

بەهۆی ئەوەی لەئێستاشدا هیچ سکاڵایەکی بنەماڵەی کوژراوەکەی لەسەر نەماوە، بۆسام سزای زیندانییەکەی لە زیندانی هەتاهەتاییەوە بوە بە سزای پینج ساڵ زیندانی ئەویش وەکو مافی گشتی.
بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی دانیشتنی دادگاییکردەکەشی بەشێوەیەکی فراوان لەنێو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەمریکییەکان بڵاوبوەتەوە، کە براى کوژراوەکە باوەش بەو ئافرەتەدا دەکات کە براکەى کوشتوە، دادگاییکردنەکەش بە دادگایکردنێکی درامی مرۆییانە پێناسە کراوە.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت