#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

خواردنی ترێ ، موعجیزه‌ له‌ له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌كات

هەواڵی / 1/10/2019 712 جار بینراوە

سوده‌كانی‌ ترێ و گه‌ڵا مێو .


سوده‌كانی‌ ترێ :

ترێ یه‌كێكه‌  له‌و میوانه‌ی‌  كه‌ له‌ڕووی‌ پزیشكییه‌وه‌ سودێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌. لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سودێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ترێ ده‌كه‌ین:
1-  یه‌كێك له‌و ماددانه‌ی‌ كه‌ له‌ ترێ دا هه‌یه‌ پێی‌ ده‌وترێت (فلاونوید) سودی‌ ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ ئاوی‌ ترێ دا  به‌سوده‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و كۆلسترۆلاَنه‌ی‌ له‌ ده‌ماره‌كانی‌ دڵ  دروست ده‌بێت. ئه‌م ماده‌یه‌ ڕێگری‌ ده‌كات له‌ دروست بوونی‌ كۆلسترۆل له‌ ده‌ماره‌كانی‌ دڵ به‌م شێوه‌یه‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
2- ماده‌ی‌ (ریزو راترۆل) كه‌ له‌ ئاوی‌ ترێ دا هه‌یه‌  ڕێگری‌ ده‌كات له‌ درووست بوونی‌ وه‌رهه‌می‌ شێرپه‌نجه‌.
3-  ئاوی‌ ترێ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئۆكسیدی‌ نیترات ئه‌م مادده‌یه‌ش ڕێگری‌ ده‌كات له‌ مه‌ینی‌ خوێن له‌ناو بۆرییه‌كانی‌ خوێن, وه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ توش بوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
4- خواردنی‌ شه‌ربه‌تی‌ ترێ ڕۆژانه‌  فشاری‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
5- ترێ یارمه‌تی‌ دابه‌زاندی‌ كێشی‌ له‌ش  ده‌دات.
6-  ماده‌ی‌ ئه‌نتی‌ ئۆكسید كه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ ئاوی‌ ترێ دا هه‌یه‌  یارمه‌تی‌ دروست بوونه‌وه‌ی‌ خانه‌ مردووه‌كانی‌ له‌ش ده‌دات, وه‌ هه‌روه‌ها خانه‌كانی‌ له‌ش له‌ له‌ناوچوون ده‌پارێزێت.
7-  ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ڕۆژانه‌ شه‌ربه‌تی‌ ترێ به‌كار ده‌هێنێ  به‌دوور ده‌بێت له‌ كۆكه‌و سوتاندنه‌وه‌ی‌ قوڕگ.
8-  خواردنی‌ شه‌ربه‌تی‌ ترێ به‌بێ به‌كارهێنانی‌ شه‌كر به‌تایبه‌ت خواردنی‌ له‌ به‌یانیاندا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ژانه‌سه‌ر.
9-  شه‌ربه‌تی‌ ترێ به‌سووده‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ خوێن و, كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازار له‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ دا  له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا.
10- یه‌كێكی‌ تر له‌ سووده‌كانی‌ ترێ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ (قه‌بزی‌)ی‌ ده‌كات له‌ مرۆڤ دا.
11- ترێ ماده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنی‌ تێدایه‌ كه‌ به‌سووده‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ ڤایرۆس له‌له‌شی‌ مرۆڤ دا.
12- ئاوی‌ ترێ به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ هه‌ناسه‌توندی.
13- ماده‌ی‌ (ئه‌نتی‌ ئۆكسید) كه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ ئاوی‌  ترێ دا  هه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیییه‌كانی‌ (الزهایمر) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ توشی‌ مێشكی‌ مرۆڤ ده‌بێت.
14-  ئه‌نتی‌ ئۆكسید كه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ ترێی‌ ڕه‌ش هه‌یه‌ به‌رگری‌ له‌ له‌شی‌ مرۆڤ زیاد ده‌كات .
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشه‌و گرفتی‌ كه‌می‌ ماده‌ی‌ ئاسنیان هه‌یه‌ له‌ خوێنیاندا  واباشتره‌ خۆیان له‌ خواردنی‌ ترێ به‌دوور بگرن چونكه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌  ئاوی‌ ترێ جۆره‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ هه‌یه‌ یارمه‌تی‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ ئاسنی‌ ناو خوێن ده‌دات .


سوده‌كانی گه‌ڵای‌ ترێ‌ ( گه‌ڵا مێو ) :

گه‌ڵای‌ ترێ‌ كه‌ له‌كورده‌واریدا به‌ (گه‌ڵا مێو) ناسراوه‌، ئه‌م گه‌ڵایه‌ له‌زۆربواردا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌ر وڵاته‌و نه‌ریتی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ بونه‌ته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی‌ شرۆڤه‌‌و توێژینه‌وه‌ی‌ خۆراك‌و ده‌رمان، له‌بواری‌ به‌كارهێنانی‌ گه‌ڵا مێودا نوێیه‌، له‌م دواییانه‌دا وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ ئه‌مریكا هانی‌ هاوڵاتیانی‌ دا گوشراوه‌ی‌ ئه‌و گه‌ڵایه‌ به‌كاربهێنن، چونكه‌ ته‌ندروسته‌، ئه‌گه‌ر چای‌ لێدروستبكرێت، ئه‌وا توانای‌ زاوزێ‌ به‌هێز ده‌كات.

گه‌ڵا مێو له‌ڕیشاڵدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌، واته‌ وه‌ك خۆراك یاریده‌ده‌ری‌ هه‌رسكردن ده‌دات له‌گه‌ده‌‌و ڕیخۆڵه‌كاندا‌و مه‌ترسی‌ زیاد بونی‌ كێش له‌ناوده‌بات، ڕێگری‌ له‌هه‌ڵمژینی‌ شه‌كری‌ ناو خۆراك ده‌كات.

گه‌ڵای‌ ترێ‌ له‌دوو سه‌ره‌وه‌ باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕێجیم ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ به‌شی‌ خۆیان ڕیشاڵ‌ دابین ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌، خۆیان له‌كالۆری‌ نه‌خوازراو ڕزگار ده‌كه‌ن.

خواردنی‌ گه‌ڵا مێو هه‌ردوو ڤیتامین Kو A به‌ئاستێكی‌ باڵا ده‌به‌خشێت كه‌ هه‌ردوكیان چه‌وری‌ ده‌توێننه‌وه‌، ڤیتامین A وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌مار و توانای‌ بینین به‌هێز ده‌كات، یارمه‌تی‌ خانه‌كانی‌ له‌شیش ده‌دات كه‌ كاری‌ سروشتی‌ ئه‌نجامبده‌ن، خانه‌كانی‌ پێست‌و ئێسك‌و كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار به‌هێز ده‌كات.

 به‌ڵام ڤیتامین K یارمه‌تی‌ وه‌ستاندنی‌ خوێن به‌ربون ده‌دات له‌كاتی‌ بریندار بوندا، تاخوێنی‌ زۆر له‌ده‌ست نه‌درێ‌، چونكه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌ یارمه‌تی‌ ئامڕازه‌كانی‌ خوێن مه‌ین ده‌دات بۆ وه‌ستاندنی‌ خوێن به‌ربون.

یه‌ك كوپ له‌گوشراوه‌ی‌ ئه‌م گه‌ڵایه‌، (3,8) یه‌كه‌ی‌ ڤیتامین Aو (15,2) مایكرۆگرام ڤیتامین K تێدایه‌، له‌پاڵ‌ ئه‌و چیتامینانه‌دا كانزای‌ كالسیۆم‌و ئاسنیشی‌ تێدایه‌.

كه‌ كالسیۆم ئێسك‌و دان‌و شانه‌كانی‌ ده‌مار به‌هێز ده‌كات، ته‌نها كوپێك له‌و خواردنه‌وه‌یه‌ ڕۆژانه‌ (5%) كالسیۆم ده‌به‌خشێت، ئاسنیش له‌ئاستی‌ خۆیه‌وه‌ یاریده‌ده‌رێكی‌ نایابی‌ خولی‌ خوێن ده‌دات بۆ گه‌یاندنی‌ ئۆكسجین به‌شانه‌كانی‌ له‌ش.

له‌ژماره‌ (57) گۆڤاری‌ زانستی‌ سه‌رده‌مدا  باس له‌یاپراخی‌ گه‌ڵامێو كراوه‌‌و ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، باشتره‌ له‌جیاتی‌ برنج‌و گۆشت، پرۆتینی‌ (TOFU) كه‌ له‌سۆیا دروستكراوه‌ له‌گه‌ڵ‌ قارچكی‌ تێبكرێت، تاوه‌كو له‌جیاتی‌ سود وه‌رگرتن له‌كاربۆهایدرات، سود له‌و پڕۆتینانه‌ش وه‌ربگیرێت.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت