#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ســود و گـرنـگــی‌ جـه‌رجـیـر ، لـه‌ ده‌سـت خـۆتـی مــه‌ده‌ !

هەواڵی / 1/10/2019 690 جار بینراوە

ســود و گـرنـگــی‌ جـه‌رجـیـر ، لـه‌ ده‌سـت خـۆتـی مــه‌ده‌ !


دكتۆر (محه‌مه‌د حیلمی‌) شاره‌زا له‌بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ سروشتیدا، كه‌ خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماجستێره‌ له‌خۆراكی‌ ته‌ندروست‌و نه‌خۆشی‌ قه‌ڵه‌ویی‌‌و لاوازیدا، ئاماژه‌ به‌سودو گرنگی‌ جه‌رجیر ده‌كات، كه‌ دژی‌ هه‌موو توشبونێكه‌ به‌نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌، جه‌رجیر كارده‌كات بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ خوێن له‌ژه‌هراویبون، له‌ناو پێكهاته‌ی‌ جه‌رجیردا ڤیتامینه‌كانی‌ (A. C)و كبریت‌و ئاسن هه‌یه‌.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ ماشی‌، دكتۆر محه‌مه‌د حیلمی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، نابێت ئافره‌تانی‌ دووگیان ئه‌و جه‌رجیره‌ بخۆن، چونكه‌ دره‌نگ هه‌رس ده‌بێت بۆیان.

سوده‌كانی‌ جه‌رجیر

1- جه‌رجیر ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا.
2- یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ڵغه‌م له‌سییه‌كاندا.
3- دژی‌ هه‌موو ژه‌هراوی‌ بونێكه‌ له‌كه‌سانی‌ جگه‌ره‌كێشدا.
4- ده‌بێته‌ هۆی‌ لابردنی‌ هیلاكی‌ ژێر چاوه‌كان.
5- میزه‌ڵدان چالاك ده‌كات‌و میزهێنه‌ره


زۆرترین بینراو