#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ته‌یه‌مموم و چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌

هەواڵی / 1/10/2019 248 جار بینراوە

ته‌یه‌مموم و چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌

شه‌ن پرێس :
خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: [وَإِن كُنتُم مَّرْضی‌ أَوْ عَلی‌ سَفَرٍ أَوْ جَا‌و أَحَدٌ مَّنكُم مِّنَ الْغَائِط أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَڵمْ تَجِدُواْ مَا‌و فَتَيمَّمُواْ صَعِیدًا طیِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَیْدِیكُم مِّنْهُ] ألمائده‌: 6،

* كه‌نگینێ‌ بۆمان هه‌یه‌ ته‌یه‌مموم بكه‌ین؟
1- له‌كاتێك كه‌ ئاو نیه‌، یاخود كه‌مێك ئاو هه‌یه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ئیتر بۆخۆی یا بۆ وولاَغی‌ ( كه‌ئێستا سه‌یاره‌ش ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر زه‌روور بوو له‌به‌ر حه‌ماوه‌ هه‌ڵسانی‌ و په‌ككه‌وتنی‌ له‌ ڕێگاو بێ ئومێدیش له‌ هه‌بوونی‌ له‌م ڕێگایه‌) ! وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌ پێشیه‌تی‌ كه‌مه‌و به‌ ته‌ئكید لێی ده‌بڕێت! ئه‌وا: بۆی هه‌یه‌ ته‌یه‌مموم بكات .

2- له‌كاتێك كه‌ نه‌یتوانی‌ بگات به‌ ئاو جا ترسێك له‌و ڕێگایه‌وه‌ هه‌بێت یاخود هه‌ر به‌ربه‌ستێك كه‌ وای‌ لێبكات نه‌گات به‌ ئاو.

3- له‌كاتێك كه‌ ترسی ئه‌وه‌ی‌ هه‌بوو ئاو زیانی‌ پێ ده‌به‌خشێت له‌به‌ر نه‌خۆشی و حه‌ساسیه‌و هاوشێوه‌كانی‌.

4- كاتێك كه‌ ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بێت كه‌ به‌كارهێنانی‌ ئاو مه‌عته‌لت ده‌كات و تووشی تێنوێتی‌ ده‌بیت!

5- ئه‌گه‌ر هاتوو ئاو هه‌بوو به‌لاَم به‌ پاره‌یه‌كی‌ خه‌یالی‌ زۆر بوو! زیانیشی ده‌گه‌یاند به‌ دارایی نوێژخوێنه‌كه‌.

6- ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ وه‌رگرتنی‌ ئاو تووشی پاڵ پاڵێنێ‌ و لێدان و سوكایه‌تی‌ پێكردن ده‌بۆوه‌! 7- ناسك كه‌وتنی‌ كاتی‌ نوێژو پێڕانه‌گه‌ییشتنی‌ به‌ ده‌ستنوێژ گرتن به‌ئاو! مه‌ترسی له‌ده‌ست چوونی‌ كاتی‌ نوێژه‌كه‌ی‌ لێده‌كرا.

8- كاتێك كه‌ ئاوه‌كه‌ی‌ لای بوو ته‌نها به‌شی لابردنی‌ پیسی‌ له‌سه‌ر شت و مه‌كی‌ ده‌كرد.

9- ئه‌گه‌ر مه‌ترسی نه‌خۆشی له‌ به‌ كارهێنه‌ره‌كه‌ لێیده‌كه‌وته‌وه‌! به‌لاَم ده‌بێت دكتۆری پسپۆڕی‌ موسڵمان ئه‌مه‌ت بۆ دیاری كات و ئه‌م ڕێگایه‌ت پێبدات كه‌ ئاو زیانی‌ بۆت هه‌یه‌و به‌كاری‌ مه‌هێنه‌و ته‌یه‌مموم كه‌.

10- مه‌ترسی مردن ! وه‌ك برینێكی‌ قوڵی له‌سه‌ری داهه‌بێت یا هه‌ر جێگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ لاشه‌ی‌ و به‌گه‌ییشتنی‌ ئاو به‌و برینه‌ مه‌ترسی ئاوه‌دز بوونی‌ برینه‌كه‌و مردنی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌! ئه‌وكاته‌ش دروسته‌ ته‌یه‌مموم، والله أعلم،

* به‌ چ شتێك ئه‌توانین ته‌یه‌مموم كه‌ین؟

پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: ((جُعِلتْ لِی الارْض مَسْجِداً وَطهُوراً)) رواه‌ البخاری ومسلم، ئینجا دروسته‌ ته‌یه‌ممو بكرێت به‌: 1- خۆڵ 2- ڕه‌مل ی‌ خاوه‌ن تۆز 3- به‌رد 4- شاخ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بێت تۆزی‌ خاوێنیان هه‌بێت و به‌گێچ و هاوشێوه‌كانی‌ ته‌یه‌مموم ناكرێت، وه‌ڕه‌نگه‌ به‌ بالیفێك كه‌ تۆزی‌ له‌سه‌ر بێت، یا به‌تانیه‌ك و یا به‌رماڵێك به‌لاَم به‌مه‌رجێك: كه‌ تۆزی‌ خاوێنیان له‌سه‌ربێت ئه‌وا پێی دروسته‌، ئیتر ئه‌م ئاسانكاریه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشن له‌سه‌ر جێگا له‌ماڵ یا له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌زیه‌ت نه‌خۆن (بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌شوێنی‌ وان كه‌ گڵیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نابێت).

* شه‌رتی‌ دامه‌زراویی ته‌یه‌مموم:

1- ده‌بێت به‌م شتانه‌ بێت كه‌ ته‌یه‌ممومی‌ پێ داده‌مه‌زرێت.
2-پاكو خاوێنی‌ ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ ته‌یه‌ممومی‌ پێ ده‌كه‌یت.
3- دروستی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌یه‌موومی‌ پێده‌كه‌یت.
4- ڕێگه‌ پێدراوی‌ (واته‌: پاك وخاوێنی‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌) كه‌ ته‌یه‌ممومی‌ لێده‌كه‌یت.
5- پاكی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ لاشه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی‌ كه‌ ته‌یه‌مموم ده‌كات.
6- نابێ‌ به‌ربه‌ستێك هه‌بێت وه‌ك: ئه‌نگوستیله‌و ئه‌ڵقه‌و سه‌عات و بازنه‌ له‌كاتی‌ ته‌یه‌مموم كردندا.
7- ده‌بێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ ته‌یه‌مموم ده‌یانگرێته‌وه‌ پاش و پێشیان پێینه‌كات به‌ڵكو به‌ ته‌سه‌لسول بێت.
8- له‌ دوای‌ یه‌كتری‌ و له‌شوێنێك ته‌یه‌ممومه‌كه‌ بكات، واته‌: نه‌چێت ده‌م و چاوی‌ له‌ شوێنێك مه‌سح بكات و ده‌سته‌كانیش له‌ شوێنیكی‌ دیكه‌.
9- خۆی ئه‌م ته‌یه‌ممومه‌ بكات نه‌ك كه‌سێكی‌ تر پێی بكات تاوه‌كو پێی ده‌كرێت (مه‌گه‌ر بێ ده‌ست بێ یا نه‌خۆشبێت).

* به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانی‌ ته‌یه‌مووم:
هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستنوێژ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر عوزره‌كه‌شی نه‌ما، وه‌ ئه‌وه‌یشی نه‌ما كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ بۆی دروست بوو ته‌یه‌مموم بكات، وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوی‌ به‌ده‌ستكه‌وت پێشی ئه‌وه‌ی‌ چوبته‌ ناو نوێژ.

* ئینجا چۆنیه‌تی‌ ته‌یه‌مموم، به‌م شێوه‌یه‌:

ده‌ستپێشخه‌ری‌ ده‌كه‌ین به‌ نیه‌ت هێنان، ئینجا له‌ دڵه‌وه‌ بێت یانیش به‌ زمان ودڵ بێت، نیه‌ته‌كه‌ش به‌وه‌ داده‌مه‌زرێت: كه‌ مه‌به‌ستمان پێی‌ نزیك بوونه‌وه‌مان بێت له‌ [په‌روه‌ردگار]، نیه‌ته‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه‌: (نویت إستباحه‌ فرض الصلاه‌) یانیش هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ نیه‌تانه‌، كه‌ ده‌توانین بڵێین به‌كوردی‌ ده‌ڵێی: (نیه‌تمه‌ ته‌یه‌مموم به‌ ناچاری‌ ده‌كه‌م بۆ چوونه‌ ناو نوێژ، یا: بۆ لابردنی‌ جه‌نابه‌ت)، له‌ پاشان ده‌بێت ئه‌مانه‌ ئه‌نجام بده‌یت:

1- هه‌ردوو ناوله‌په‌كانی‌ ده‌ست ده‌ده‌یت به‌ زه‌ویدا.
2- پاشان ده‌ست دێنین به‌ نێوچاوان و ڕوومه‌ته‌كان و له‌ لای‌ هه‌ردوو زولفه‌كان و تا برۆیه‌كان و ته‌نیشته‌كانی‌ لای‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ لوت و له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌.
3- ئینجا ناو له‌پی ده‌ستی‌ چه‌پ ده‌هێنی‌ به‌ پشته‌ ده‌ستی‌ ڕاسته‌و به‌ناو كه‌لێنه‌ په‌نجه‌كان و ته‌نیشته‌كانی‌.
4- ناو له‌پی ده‌ستی‌ ڕاسته‌ت ده‌هێنی‌ به‌ پشته‌ ده‌ستی‌ چه‌په‌ له‌ گرێیه‌كه‌ی‌ دوای‌ په‌نجه‌ی‌ گه‌وره‌ ده‌ستت به‌سه‌ری‌ دا ده‌هێنی‌ و ده‌یبه‌یته‌ خواره‌وه‌ بۆلای‌ سه‌ره‌ په‌نجه‌كانت، ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ مه‌سحه‌كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بێت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دروسته‌، واته‌: له‌سه‌ره‌په‌نجه‌كان بۆلای‌ جومگه‌ی‌ ده‌ست.

* هه‌ندێك وورده‌كاری‌ له‌ ته‌یه‌مموم:

1- واجبه‌ ناو له‌پی‌ ده‌سته‌كان بوه‌شێنی‌ به‌ زه‌ویدا، دروست نیه‌ به‌ته‌نها ده‌ست پێداهێنان و یا به‌نه‌رمی‌ ده‌ست له‌سه‌ر دانان.

2- دروست نیه‌ ته‌یه‌مموم بكرێت بۆ نوێژی‌ فه‌رز پێشی ئه‌وه‌ی‌ كاتی‌ هاتبێتن، واته‌: ده‌بێت نوێژه‌كه‌ بوبێت ئینجا ته‌یه‌مموم بكه‌یت.

3- دروسته‌ چه‌ند نوێژی‌ سوونه‌تی‌ پێ ئه‌نجامبده‌ی‌ به‌لاَم بۆ فه‌رز نا، ته‌نها یه‌ك نوێژی‌ فه‌رزی‌ پێ ئه‌نجام ده‌درێت.

4- ئه‌وه‌ی‌ غوسلی جه‌نابه‌تی‌ له‌سه‌ر بێت ده‌بێت (2)دوو ته‌یه‌مموم بكات، یه‌كیان بۆ: جه‌نابه‌ته‌كه‌، ئه‌وی‌ تریان له‌بڕی ده‌ستنوێژو بۆ نوێژ پێكردن .

5- له‌ فه‌رموده‌یه‌كی‌ تریش هاتووه‌ له‌ عبدالله ی‌ كوڕی پێشه‌وا عومه‌ریه‌وه‌ (رضی الله عنهم) ڕیوایه‌ت كراوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: ((التیمم چربتان: چربه‌ للوجه، وچربه‌ للیدین إلی‌ المرفقین )) رواه الدار قگتنی ، واته‌: ته‌یه‌مموم دوو ده‌ست له‌ زه‌ویدانه‌، جارێكیان بۆ ده‌م و چاوو كه‌ڕه‌ته‌كه‌ی‌ تریش بۆ مه‌سحی‌ ده‌سته‌كانه‌ تا ئانیشكه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ بێهێزیه‌كی‌ له‌سه‌نه‌ده‌كه‌ی‌ دا هه‌یه‌! به‌لاَم ئه‌م ئایته‌: [فَتَيمَّمُوا صَعِیدًا طیِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَیْدِیكُمْ مِنْهُ ] ألملئده‌: 6، [بوجوهكم + و ایدیكم] ده‌م و چاوتان و ده‌ستان (به‌ خۆڵه‌كه‌ مه‌سح كه‌ن)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌ندامی‌ جیاوازن و به‌ دوو شێوه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ناوی‌ هێناون، كه‌واته‌: دوو ده‌ست له‌ زه‌ویدانیشی گه‌ره‌كه‌، كه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ جیاواز بێت.

6- ئینجا ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ مه‌سحی‌ سه‌رو قاچی ناوێت (وه‌كو: ده‌ستنوێژ).
7- ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ته‌یه‌مموم بۆ ناچاریه‌! ئه‌گه‌ر نا: نوێژ ئه‌نجامدان به‌ ده‌ستنوێژ خێری زیاتره‌.

8- ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مسته‌ گڵێك له‌ناو زه‌لفێك لای‌ خۆی دابنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌خۆی چه‌ند جارێكیش (یا چه‌ند كه‌سێكیش): ته‌یه‌ممومی‌ پێ بكه‌ن: دروسته‌، به‌لاَم نابێت تۆزه‌ به‌كار هاتووه‌كه‌ بكه‌وێته‌وه‌ ناو خۆڵه‌كه‌.

9- برین پێچی‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك برینێك یا شكستێك جێگای‌ ده‌ستنوێژ بوو، وه‌كو: ده‌سته‌كان و ڕووخساری‌ و قاچی، كه‌ نه‌شتوانێت برین پێچه‌كه‌ لابه‌رێت ئه‌وه‌: ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێی‌ ده‌كرێت ده‌بێت به‌ئاو شوێنه‌كانی‌ تری‌ بشواو پاشان هه‌ركه‌ گه‌یشته‌ برینه‌ پێچراوه‌كه‌ بالیفێك یا له‌سه‌ر زه‌وی‌ ده‌ستی‌ خۆی ده‌دا لێی و ده‌ڵێ: (نیه‌تمه‌ ته‌یه‌مموم به‌ناچاری‌ ده‌كه‌م) ئینجا بۆ (جه‌نابه‌ت و حه‌یزو زه‌یستانی‌ یانیش بۆ نوێژ)، پاشان ئه‌وه‌ی‌ مایبوو له‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ تری‌ به‌ ئاو ده‌یشواو ده‌ستی‌ ته‌ڕیش دێنێ‌ به‌ برین پێچه‌كه‌و پاشان نوێژه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات،
تێبینی‌: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستنوێژ ئه‌م برینه‌ی‌ پێچابێ (واته‌: له‌ پێشدا ده‌ستنوێژی‌ هه‌بووبێتن): ئه‌وا تاوه‌كو چا ده‌بێت و برین پێچه‌كه‌ لاده‌بات به‌مجۆره‌ نوێژه‌كانی‌ ئه‌نجامده‌دات و دووباره‌شیان ناكاته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستنوێژ نه‌بوو كاتێ‌ كه‌ برینه‌كه‌ی‌ پێچاوه‌ته‌وه‌ (یانیش بۆیان پێچاوه‌ته‌وه‌): ئه‌وه‌ نوێژه‌كان به‌مجۆره‌ ده‌كات و پاشانیش ده‌بێت دووباره‌یان بكاته‌وه‌.

* ئینجا به‌ڕاستی‌ كه‌سانێكمان هه‌یه‌: ئاماده‌یه‌ نوێژی‌ بچێت به‌لاَم ته‌یه‌مموم بۆ: (له‌ش گرانی‌ یا له‌بڕی‌ ده‌ستنوێژ) هه‌ڵناگرێت و پێی‌ وایه‌ كه‌ نوێژه‌كه‌ی‌ دانامه‌زرێت! وه‌ هه‌شمانه‌ دیسان ئاماده‌یه‌: نوێژی‌ بچێت! به‌لاَم ئاماده‌ نیه‌ (جمع، یا: القصر و الجمع) بكه‌، ده‌بێت بزانین كه‌: ئه‌وانه‌ دیاریه‌كی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌و پێویسته‌ به‌نده‌كان له‌سه‌ری‌ ڕابێن و وه‌ری‌ گرین، والله الموفق.

* ڕوكنه‌كانی‌ ته‌یه‌مموم به‌كورتكراوه‌یی ئه‌م پێنج شته‌ن:
1- گڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت كه‌ بگواسترێته‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌ لاشه‌.
2- نیه‌ت به‌م جۆره‌: (نویت إستباحه‌ الصلاه‌) یان هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ نیه‌ته‌.
3- مه‌سح كردنی‌ ڕووخساری‌ به‌ تۆزی‌ خۆڵه‌كه‌ كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ده‌ست نوێژ بێت.
4- پاشان مه‌سح كردنی‌ پشته‌ ده‌سته‌كان، ئه‌گه‌ر تا ئانیشك بێت بێگومان باشتره‌.
5- ڕیزكردنه‌ به‌م جۆره‌ی‌ كه‌ باسمان كرد.
* سوننه‌ته‌كانی‌ ته‌یه‌مموم ئه‌وانه‌ن:
1- وتنی‌ (بسم الله الرحمن الرحیم).
2- مه‌سح كردنی‌ ده‌ستی‌ ڕاسته‌ پێشی‌ ده‌ستی‌ چه‌په‌.
3- مه‌سح كردنی‌ لای‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ ڕووخساری‌ پێشی‌ لای‌ خواره‌وه‌ی‌ ڕووخساری‌.
4- ئه‌گه‌ر تۆزه‌كه‌ زۆر به‌ده‌سته‌كانی‌ وه‌نوسا ئه‌وا: سوننه‌ته‌ سوكی‌ بكات به‌ فوێك یا به‌ هه‌ڵته‌كاندنی‌ ده‌سته‌كانی‌ یه‌كجار به‌ خه‌فیفی‌.
5- به‌ دووای‌ یه‌كدا مه‌سحی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ بكات (له‌ یه‌ك شوێن).
6- نزا خوێندنه‌كه‌ی‌ دووای‌ ده‌ستنوێژ كه‌ سوننه‌ته‌ له‌ دووای‌ ته‌یه‌ممومیش بیخوێنێت.
7- سوننه‌تیشه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ست لێدانه‌كه‌: په‌نجه‌كانی‌ ده‌ستی‌ لێك دوور بكاته‌وه‌.
* ئه‌گه‌ر هاتوو نوێژی‌ ئه‌نجامدا به‌ ته‌یه‌مموم پاشان ئاوی‌ دۆزیه‌وه‌ ئه‌وا:
ڕای‌ (الجمهوری) زانایان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌: نوێژه‌كه‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌، به‌ته‌نها پێشه‌وا شافیعی‌ ڕای‌ وایه‌ كه‌ (ئه‌گه‌ر كاتی‌ نوێژه‌كه‌ مابوو ئه‌وا): ده‌بێت دووباره‌ی‌ كاته‌وه‌، خۆشی (ئه‌صڵ) وایه‌: له‌سه‌ری نیه‌ دووباره‌ی‌ كاته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هاتوو دووباره‌شی كرده‌وه‌ ئه‌وه‌: (فله أجران) دووكه‌ڕه‌ت پاداشت وه‌رده‌گرێته‌وه‌،
والله أعلم.
 


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت