#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

حوکمى جگەرە له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ .

هەواڵی / 1/10/2019 216 جار بینراوە

حوکمى جگەرە له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ .

شه‌ن پرێس :
لەسەر دایک و باوک و پەروەردکاران پێویستە مناڵان بترسێنن و ئاگاداریان بکەنەوە لە جگەرە کێشان، جگەرە کێشان لەسەردەمى پێغەمبەر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) نەبوو بەڵام ئیسلام هاتووە بە هەندێک بنچینەى گشتی هەموو شتێک حەرام دەکا کە زیانی بۆ لاشەمان و ماڵمان هەبێ وە زیانی دراوسێ و کۆمەڵگابدا .
ئەوەش بەڵگەکانمانە لەسەر حەرامى جگەرە کێشان و کڕینی و فرۆشتنی:

1-خواى گەورە دەفەرمووێ: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ] –الاعراف/157- شتی پاکیان بۆ حەڵاڵ دەکاو شتی پیسیان لێ حەڕام دەکا- جگەرەش یەکێکە لە (خبائث) وە زیانی زۆرە و بۆنی ناخۆشە-.

2-وە دەفەرمووێت:[ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] –البقرة/195- بە دەستى خۆتان خۆتان مەخەنە ناو لەناو چوون و نەمان - جگەرەش توشى نەخۆشى کوشندەت دەکات وەک شێرپەنجە و دڵ و زۆر نەخۆشى تر-.

3-وە دەفەرمووێ:[ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ] –النساء /29- وە خۆتان مەکوژن -جگەرەش خۆکوشتنێکى بەسەبرە بۆ مرۆڤ- .

4-وە خواى گەورە دەربارەى زیانی مەى و قومار دەفەرمووێ: [وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا] –البقرة/269- زیانیان گەورە ترە لە سودەکەیان - وە جگەرەش زیانی زۆرترە لە سوودى بەڵکو هەمووى زیانە- .

5-وە خواى گەورە دەفەرموێ:[ إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُواْ إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ] –الإسراء/27- ئەوانەى ماڵ بەفیڕۆ دەدەن براى شەیتانەکانن - وە جگەرەش سەرف کردن و لەناو بردنی ماڵە ئەوەش لە کردەوەى شەیتانە- .

6-وە پێغەمبەر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) دەفەرمووێ:(لا ضرر و لا ضرار) –صحيح رواه أحمد- نابێ نە زیانت بۆ خۆت هەبێ نە بۆ خەڵک -جگەرەش زیان بەو کەسە دەگەینێ کە دەیخوا وە زیان بە ماڵ دەگەیەنێ وە زیان بە جیرانەکەى دەگەیەنێ وە لە هەر کەسێک لە گەڵى دابنیشێ- .

7-وە دەفەرمووێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم:(وکره الله إضاعة المال) –متفق علیه- خواى گەورە ماڵ بە فیڕۆ دانی پێ ناخۆشە -جگەرەش بە فیڕۆدانی ماڵە بۆ ئەو کەسەى دەیخوا کەواتە خوا خۆشى ناوێ و حەرامى کردووە، وە (الکراهة) لە قوڕئان و سوننەت بۆ حەرام بەکار دێ- .

وە چەندین بەڵگەى تر هەیە بۆ حەرام کردنی جگەرە.
وەرگیراوە لەکتابی (چۆن مناڵەکانمان پەروەردە بکەین)




خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت