#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

كۆمپانیای‌ نیسان زیاتر له‌ ملیۆنێك ئۆتۆمبێلی له‌ بازاڕه‌كانی‌ ئه‌مریكا كێشایه‌وه‌

هەواڵی / 1/10/2019 135 جار بینراوە

كۆمپانیای‌ نیسان زیاتر له‌ ملیۆنێك ئۆتۆمبێلی له‌ بازاڕه‌كانی‌ ئه‌مریكا كێشایه‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
كۆمپانیای‌ نیسانی‌ یابانی‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێلی خۆی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كێشێته‌وه‌, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ هه‌بوونی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكی له‌ سیستمی‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كاندا.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا, دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌لامه‌تی‌ ڕێگاوبان و هاتوچۆی‌ ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌: یه‌ك ملیۆن و (230) هه‌زار ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای‌ نیسان كه‌ له‌ساڵه‌كانی‌ (2018 و 2019)دا به‌رهه‌مهێنراون و فرۆشراون, كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكیان تێدایه‌, چونكه‌ كامێرای پێشه‌وه‌یان كێشه‌ی‌ تێدایه‌ و ڕێگه‌ نادات وێنه‌ی‌ پشته‌وه‌ ده‌ركه‌وێت, ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ كێشه‌ و ڕووداوی‌ هاتوچۆ.
ئه‌مه‌و به‌هۆی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ كۆمپانیای‌ نیسان ناچاربوو كه‌ ملیۆنێك و دووسه‌د و سی هه‌زار ئۆتۆمبێلی خۆی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بكێشێته‌وه‌.



خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت