#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

حوكمى شه‌رع چییه‌ له‌باره‌ی ئافره‌تێك هاوسه‌ری هه‌بێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر دا هه‌بێت ؟

هەواڵی / 29/9/2019 528 جار بینراوە

حوكمى شه‌رع چییه‌ له‌باره‌ی ئافره‌تێك هاوسه‌ری هه‌بێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر دا هه‌بێت ؟

شه‌ن پرێس :
ش
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.
وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزتان:
به‌داخه‌وه‌ پرسیاره‌كه‌ت كۆمه‌ڵێك تاوانی ڕه‌ش وخاڵی دژ به‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ زۆر جێی داخه‌ به‌لامانه‌وه‌ ویه‌كه‌ یه‌كه‌ دێینه‌ سه‌ر خاڵه‌كان:

یه‌كه‌م تۆ به‌ناو نوێژ و ڕۆژو ده‌گریت وقورئان ده‌خوێنیت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ سوودت له‌و نوێژ و ڕۆژو وپه‌رستشانه‌ت نه‌كردوه‌، چونكه‌ ده‌بوو ئه‌و په‌رستشانه‌ ڕێگر بوونایه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و كاره‌ به‌د و خراپانه‌تاندا، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی نوێژ ده‌فه‌رمووێت: [إِنَّ الصَّڵاه‌َ تَنْهَی‌ عَنِ الْفَحْشَا‌ء وَالْمُنكَر]. سوره‌ العنكبوت: اڵایه‌: 45. واته‌: نوێژ ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م كاری به‌د و خراپه‌دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆ جه‌نابت ڕێگر نه‌بووه‌.


دووه‌م: تۆ به‌ناو حیجابیت وبه‌ڵام له‌ ژێر په‌رده‌ی حیجابه‌وه‌ كاری به‌د و خیانه‌ت ده‌كه‌یت، تۆ ئێستا ده‌زانیت ڕێزی حیجابه‌كه‌ت وسومعه‌ی حیجابه‌كه‌ت لای ئه‌و براده‌ره‌ چه‌نده‌ كه‌ خیانه‌تی بۆ ده‌كه‌یت، ئێستا ئه‌و به‌چاوی تۆ سه‌یری هه‌موو حیجابی دونیا ده‌كه‌ت، وتۆیش حیجابه‌كه‌ت ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشی داوێن پیسی به‌كار ده‌هێنیت.
سێیه‌م: تۆ ده‌ڵێ قورئان خوێنم ده‌زانی ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری قورئان وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌یت قه‌واره‌ی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌تت بۆ ده‌ رده‌كه‌وێت، چونكه‌ سزای ئه‌و تاوانه‌ی تۆ كردوته‌ به‌پێی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ڕه‌جم و كوشتنه‌.
چواره‌م: گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌ی تۆ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هاوسه‌رت هه‌یه‌ وله‌ لایه‌نی جنسیه‌وه‌ هیچ گرفتت نیه‌، جا تۆ ئه‌گه‌ر شه‌رم له‌ خوا و له‌ حیجاب و له‌ نوێژ و له‌هیچ كام له‌وانه‌ ناكه‌یت، باشه‌ چۆن ڕووت دێت له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌ر به‌رز كه‌یته‌وه‌، چۆن ڕووت دێت له‌به‌رده‌م مناڵه‌كانت چاو هه‌ڵبڕیت، ده‌توانیت منداڵه‌كانت فێری چ ڕه‌وشت و ئه‌خلاقێك بكه‌یت، چۆن ده‌توانیت ئامۆژگاری چاكه‌یان بكه‌یت.
پێنجه‌م: زیاد له‌وه‌ی كه‌ تۆ كاری داوێن پیسی ده‌كه‌یت، تاوانی ده‌ست پیسیش ئه‌نجام ده‌ده‌یت ودزیش ده‌كه‌یت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م تاوانه‌یشت له‌ گه‌وره‌یی وقێزه‌ونیدا هیچی له‌وی تر كه‌متر نیه‌.
شه‌شه‌م: زۆر به‌داخه‌وه‌ پاش ئه‌و هه‌موو كاره‌ به‌ده‌یش ده‌ڵێیت كه‌ ناتوانم واز له‌و كاره‌ بهێنم وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره‌ بچڕم، نازانین تۆ چۆن هه‌ست و سۆزێكت هه‌یه‌ وچۆن مرۆڤێكیت كه‌ ئه‌و هه‌موو شته‌ دژ به‌یه‌كه‌ت تیا كۆبۆته‌وه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ حیجاب و نوێژ و ڕۆژو و قورئان خوێندن، و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ داوێن پیسی و ده‌ست پیسی وپه‌یوه‌ندی سۆزداری له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان.
ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین له‌وه‌ دڵنیابیت كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ت خوا ئه‌و نهێنیه‌ت هه‌ر ئاشكرا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خۆیشت نه‌زانیت ودواتریش ئه‌نجامی كاره‌كه‌ت ڕیسوایی وسه‌رشۆری دونیا بۆ خۆت ومنداڵ و  بنه‌ماڵه‌كه‌یشت به‌جێ ده‌هێڵیت وقیامه‌تیشت له‌ دونیات باشتر نابێت، ئه‌مه‌ هه‌مووی له‌پێناو حه‌زێكی گڵاودا.


بۆیه‌ تكا ده‌كه‌ین بۆ ساتێك بیر له‌خوا و خۆت و منداڵه‌كان وژیانی قه‌بر و ڕۆژی دوایی بكه‌یته‌وه‌، ته‌نها ساتێك به‌حیجابه‌كه‌ته‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ بوه‌سته‌ ئه‌و ساتانه‌ بێنه‌ پێش چاوت كه‌ تاوانه‌كه‌ت ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وجا چی وه‌ڵامی خوا و خه‌ڵك ومنداڵه‌كانت و هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ده‌یته‌وه‌.
بۆیه‌ فرسه‌ته‌ تا ته‌مه‌ن به‌ده‌میه‌وه‌ ماوه‌ ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكه‌ و ده‌ست له‌و تاوانه‌ به‌ده‌ت هه‌ڵگره‌ وڕوو بكه‌ره‌ خوا و داوای لێخۆشبوونی لێ بكه‌ به‌ڵكو خوا له‌تاوانه‌كه‌ت ده‌بورێ و هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر دونیایشت دۆڕاندوه‌ هه‌وڵ بده‌ قیامه‌ت له‌ده‌ست نه‌یت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.





خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت