#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

چ كاتێك ته‌ڵاق ئه‌كه‌وێت؟ رای‌ كام مه‌زهه‌ب وه‌ربگیرێت له مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌ڵاق؟

هەواڵی / 29/9/2019 830 جار بینراوە

چ كاتێك ته‌ڵاق ئه‌كه‌وێت؟ رای‌ كام مه‌زهه‌ب وه‌ربگیرێت له مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌ڵاق؟

شه‌ن پرێس :
چ كاتێك ته‌ڵاق ئه‌كه‌وێت؟ رای‌ كام مه‌زهه‌ب وه‌ربگیرێت له مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌ڵاق؟

وه‌ڵام:
دیاره‌ پرسیاره‌كه‌ له‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێك هاتووه‌ و بڕگه‌ بڕگه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌: <br>
چ كاتێك ته‌ڵاق ئه‌كه‌وێت؟: هه‌ر كاتێك پیاوێكی خێزاندار به‌ ویست و ئاره‌زووی خۆی، وله‌ كاتێكدا كه‌ ئاگای له‌ خۆی بوو، وه‌ ده‌یزانی ده‌ڵێ چی ووشه‌ی ته‌ڵاق هات به‌ده‌میدا چ به‌شێوه‌ی خستن وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێت یان به‌خێزانه‌كه‌ی بڵێت ته‌ڵاقت كه‌وتبێت، له‌و كاته‌دا یه‌كسه‌ر ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت، یان به‌شێوه‌ی وابه‌سته‌كردنی ته‌ڵاقه‌كه‌ی به‌شتێكی تره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێت نابێت فڵان شت بببێت، یان بڵێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێت  ئه‌و شته‌ وانه‌بوو له‌ كاتێكدا وابوبێت، بۆچوونی په‌سه‌ند له‌م حاڵه‌ته‌یشدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو ئه‌م كاتانه‌دا ته‌ڵاق ده‌كه‌وێت.
ڕای كام زانا یان كام مه‌زهه‌ب وه‌ربگیرێت له‌ مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق؟: له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تریشدا كام بۆچوون به‌ڵگه‌ی شه‌رعی به‌هێز و دروستی له‌سه‌ره‌ پێویسته‌ ئه‌و ڕایه‌ وه‌ربگیرێت ئیتر هه‌ر چیه‌ و هی هه‌ر كه‌سه‌ گرنگ نیه‌، وه‌ هیچ كه‌س ناتوانێت بۆخۆی كام بۆچوون له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بێت ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵكو پێویسته‌ پرسیار له‌ خه‌ڵكی شاره‌زا بكات و ئه‌وان فه‌توای بۆ بده‌ن.

ده‌رباره‌ی‌ ته‌لاقی‌ سێ‌ به‌سێیش بۆچونی زنایان له‌سه‌ری جیاوازه‌: هه‌ندێك پێیان وایه‌ كه‌ ته‌ڵاقی‌ سێ‌ به‌سێ‌ ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك دانیشتندا یاخود له‌ یه‌ك مه‌جلیسدا بوترێ‌ ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی‌ پێ‌ ئه‌كه‌وێ‌، زۆرینه‌ی زانایانیش پێیان وایه‌ كه‌ ته‌ڵاقی‌ سێ‌ به‌سێ‌ هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی پێده‌كه‌وێت، وهه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ هێشتا خێزانی نه‌گواستبوه‌وه‌ و نه‌چوبوه‌ لای ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوبوه‌ لای ئه‌وه‌ هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌كه‌ی پێ ده‌كه‌وێت، وه‌ وه‌كو ووتمان پێویسته‌ پرسیار له‌ خه‌ڵكی پسپۆر وشاره‌زا بكرێت تا له‌م جۆره‌ مه‌سه‌لانه‌دا فه‌توا بدات نه‌ك هه‌ر كه‌س و به‌ ئاره‌زووی خۆی قسه‌ی تێدا بكات.

باشه‌ كه‌ سێك ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات به‌ڵام نه‌زانێت جماعیان  كردوه‌ یان نا، وه‌ یا نه‌زانێت ژنه‌كه‌ی له‌ عاده‌ا بووه‌ یان نا كام ڕا وه‌ربگرێت؟: ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ی كه‌ باست كردون حاڵه‌تی ته‌ڵاقی بیدعیان پێ ده‌وترێت، و زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پیاوێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌ خێزانه‌كه‌ی له‌ سوڕی مانگانه‌ پاك پویه‌وه‌ چوه‌ لای پاشان ته‌ڵاقی دا ئه‌وه‌ جۆری ته‌ڵاقه‌كه‌ی ده‌بێته‌ بیدعی، یان ئه‌گه‌ر له‌كاتی سوڕی ماگانه‌دا ته‌ڵاقی دا ئه‌میش دیسان ده‌بێته‌ بیدعی، وچه‌ندین حاڵه‌تی تریش هه‌یه‌ بۆ ته‌ڵاقی بیدعی، وه‌سه‌باره‌ت به‌ حوكمی ته‌ڵاقی بیدعیش بۆچوونی په‌سه‌ند كه‌ زۆرینه‌ی زانایانی له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌ڵاقی بدعی ده‌كه‌وێت و كه‌سه‌كه‌یش گوناهبار ده‌بێت، ئیتر كابرا بزانێت یان نا ئه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر حوكمی ته‌ڵاقه‌كه‌ نیه‌.

هه‌روه‌ها بوونی منداڵیش یان نه‌بوونی هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر جۆری ته‌ڵاقه‌كه‌ نیه‌ ونایگۆڕێت، به‌هه‌مان شێوه‌ شاره‌زایی كه‌سه‌كه‌ یان نه‌شاره‌زایی ئه‌میش دیسانه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری ته‌ڵاقه‌كه‌ نیه‌ وته‌ڵاقیان ده‌كه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌یش كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌مه‌زهه‌بێكه‌وه‌ بچێته‌ سه‌ مه‌زهه‌بێكی تر به‌خاتری ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقه‌كه‌ی نه‌كه‌وێت، ئێمه‌ وه‌كو پێشتر باسمان كرد ئێمه‌ پێویسته‌ شوێن به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بكه‌وین نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان، وه‌ ئیبن و ته‌یمیه‌ له‌ ته‌ڵاقی بیدعیدا نه‌یپێكاوه‌ كه‌ ده‌ڵێت ناكه‌وێت به‌ڵكو ده‌كه‌وێت، و پێویسته‌ له‌ كاتی ڕودانی ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌دا پرسیار له‌ خه‌ڵكی شاره‌زا بكرێت تا ئه‌وان به‌به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌م بۆچونانه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ ڕون بكه‌نه‌وه‌ و بۆچوونی په‌سه‌ندی پێ بڵێن.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌ڵاٌقی كه‌سێكیش كه‌ توڕه‌بێت، ئه‌گه‌ر توڕه‌بونه‌كه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ كه‌سه‌كه‌ هۆشی لای قسه‌كانی نه‌مێنێت و نه‌زانێت چی ووتوه‌ ئه‌وه‌ ته‌ڵاقی ناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگای له‌خۆی بووبێت و بزانێت چی ووتوه‌  ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت.
 خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.



خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت