#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ئایا كه‌ ئافره‌ت چووه به هه‌شت وه‌ك پیاو حۆری‌ پێ ده‌ده‌ن؟

هەواڵی / 29/9/2019 769 جار بینراوە

ئایا كه‌ ئافره‌ت چووه به هه‌شت وه‌ك پیاو حۆری‌  پێ ده‌ده‌ن؟


شه‌ن پرێس :
ئایا كه‌ ئافره‌ت چووه به هه‌شت وه‌ك پیاو حۆری‌  پێ ده‌ده‌ن؟
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.
وه‌ڵام: سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزتان:
ئافره‌تانی باوه‌ڕدار خۆیان ده‌بنه‌ حۆری له‌ به‌هه‌شتدا وبگره‌ له‌سه‌رجه‌م حۆریه‌كانی به‌هه‌شت جوانتر ده‌بن، سه‌باره‌ت به‌ باری هاوسه‌رگیری ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش له‌به‌هه‌شتدا ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌مووان له‌وه‌ دڵنیا بین كه‌ خوای گه‌وره‌ بێ دڵی هیچ كه‌س ناكات له‌ به‌هه‌شتدا و هه‌رچی بووێت بۆی ده‌كات، وله‌م باره‌یه‌یشه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَلكُمْ فِیهَا مَا تَشْتَهِی أَنْفُسُكُمْ وَلكُمْ فِیهَا مَا تَدَّعُون]. سوره‌ فصلت: من الآیه‌31. واته‌: هه‌رچی حه‌زی لێ بكه‌ن و بتانه‌وێت و دڵتان پێی خۆش بێت پێتان ده‌ده‌م.
ئیتر زۆر چوونه‌ ناو قووڵایی ئه‌و باسه‌یشه‌وه‌ له‌شه‌رعدا نه‌هاتووه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بزانیین كه‌ هه‌رچیمان  بوێت یان ئاره‌زووی بكه‌ین خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شتدا بۆمانی جێ به‌جێ ده‌كات.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت