#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

فەزل و پاداشتی سەلام کردن و هەندێک لە ئاداب و ئەحکامەکانی

هەواڵی / 16/9/2019 253 جار بینراوە

فەزل و پاداشتی سەلام کردن و هەندێک لە ئاداب و ئەحکامەکانی

باوكی حارس
فەزل و پاداشتی سەلام کردن و هەندێک لە ئاداب و ئەحکامەکانی وە تاوانی پچڕاندنی پەیوەندی لە گەڵ موسڵمان

پیاوێک لە پێغەمبەری صلى الله علیه وعلى اله وسلم پرسی کام ئیسلامە چاکترینە ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی: ( تطعم الطعام ، وتقرأ السلام على من عرفت ومن لم تعرف ) متفق عليه واتە : ( نان بدەیت و سەلام بکەیت لە هەر کەسێک بیناسی و لە هەر کەسێک نەی ناسی ) .
وە لە فەرموودەیەکی تر ئەفەرموێت صلى الله علیه وعلى اله وسلم : ( والذي نفسي بيده لا تدخلون الجنة حتى تؤمنوا ، ولا تؤمنوا حتى تحابوا ، اولا ادلكم على شيء اذا فعلتموه تحاببتم ؟ افشوا السلام بينكم ) رواه مسلم واتە : ( سوێند بەو کەسەی نەفسی منی بە دەستە ناچنە بەهەشتەوە تا بڕوا ئەهێنن ، وە بڕواتان نابێ تا یەکترتان خۆش ئەوێ ، ئایا شتێکتان پێ بڵێم گەر بیکەن یەکترتان خۆش ئەوێ ؟ سەلام لە بەینی خۆتانا بڵاو بکەنەوە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( ما من مسلمين يلتقيان فيتصافحان إلا غفر لهما قبل أن يتفرقا ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 525 واتە : ( هەر دوو موسڵمانێک کە بەیەک بگەن و تەوقە بکەن ئیللا خوا لە تاوانەکانیان خۆش ئەبێ پێش ئەوەی لێک جیا ببنەوە ) .
وە پیاوێک هاتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ووتی : ( السلام عليكم فرد عليه السلام ثم جلس فقال النبي صلى الله عليه واله وسلم عشر ثم جاء آخر فقال السلام عليكم ورحمة الله فرد عليه فجلس فقال عشرون ثم جاء آخر فقال السلام عليكم ورحمة الله وبركاته فرد عليه فجلس فقال ثلاثون ) رواه الترمذي وابو داود وصححه الالباني واتە : ( ووتی السلام علیکم =پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم= سەلامەکەی وەڵام دایەوەو پیاوەکە دانیشت ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : دە =چاکە= پاشان یەکێکی تر هات ووتی السلام علیکم ورحمة الله سەلامەکەی وەڵام دایەوەو دانیشت ، فەرمووی بیست =چاکە= پاشان یەکێکی تر هات ووتی السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته سەلامەکەی وەڵام دایەوەو دانیشت ، فەرمووی سی =چاکە= ) .
وە لە فەرموودەیەکی تر ئەفەرموێت صلى الله علیه وعلى اله وسلم : ( إن المؤمن إذا لقي المؤمن فسلم عليه ، وأخذ بيده فصافحه تناثرت خطاياهما كما يتناثر ورق الشجر ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2692 واتە : ( ئەگەر بڕوادار بگا بە بڕوا دارێک و سەلامی لێ بکاو دەستی بگرێ و تەوقەی لە گەڵ بکات ئەوە تاوانەکانیان ئەوەرێ هەر وەک گەڵای دار ئەوەرێ ) .

فەرمانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم بە سەلام کردن

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێت : ( إذا لقي أحدكم أخاه فليسلم عليه ، فإن حالت بينهما شجرة أو جدار أو حجر ثم لقيه فليسلم عليه أيضا ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 186واتە : ( ئەگەر یەکێکتان بە براکەی گەیشت با سەلامی لێ بکا ، ئەگەر دارێک یان بەردێک کەوتە نێوانیان دووبارە بە یەک گەیشتنەوە با دیسان سەلامی لێ بکاتەوە).

تاوانی سەلام نەکردن لە موسڵمان و پچڕاندنی پەیوەندی لە گەڵی

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێت : ( لا تباغضوا ولا تحاسدوا ولا تدابروا وكونوا عباد الله إخوانا ولا يحل لمسلم أن يهجر أخاه فوق ثلاث ) متفق عليه واتە : ( ڕق لە یەک مەگرن وە حەسودی بە یەکتر مەبەن وە پشت لە یەک مەکەن وە ببن بە بەندەی خوا وەک برا وە دروست نیە بۆ موسڵمانێ زیاتر لە سێ ڕۆژ و شەو تەرکی براکەی بکات ) .
وە لە فەرموودەیەکی تر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( تفتح أبواب الجنة يوم الاثنين ويوم الخميس فيغفر لكل عبد لا يشرك بالله شيئا إلا رجلا كانت بينه وبين أخيه شحناء فيقال أنظروا هذين حتى يصطلحا ) رواه مسلم واتە : ( دەرگاکانی بە هەشت لە ڕۆژی دووشەم و پێنجشەم ئەکرێتەوە خوا لە هەموو بەندەکانی خۆش ئەبێ کە هیچ هاوبەش بۆ خوا دانانێن ئیللا پیاوێک نەبێ لە بەینی ئەوو براکەی ڕق و کێشە و پچڕان هەبێ دەوترێ چاوەڕێی ئەمانە بکەن تا ئاشت ئەبنەوە ).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( أعجز الناس من عجز عن الدعاء ، و أبخل الناس من بخل بالسلام ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 601 واتە : ( بێ توانا ترین و بێ دەسەڵات ترین کەس ئەو کەسەیە کە تواناو دەسەڵاتی دوعای نەبێ =دوعا نەکا= ، وە ڕەزیل ترین کەس ئەو کەسەیە ڕەزیلی بە سەلام بکا =سەلام نەکا= ) .

چەند ئادابێکی سەلام کردن
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( السلام قبل السؤال ، فمن بدأكم بالسؤال قبل السلام فلا تجيبوه ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 816 واتە : ( سەلام کردن پێشی پرسیارە ، هەر کەسێ دەست پێبکا بە پرسیار کردن لێتان پێشی سەلام کردن ئەوە وەڵامی مەدەنەوە) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( ليس منا من تشبه بغيرنا ، لا تشبهوا باليهود و لا بالنصارى ، فإن تسليم اليهود الإشارة بالأصابع ، و تسليم النصارى الإشارة بالكف ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2194 واتە : ( لە ئێمە نیە کەسێک خۆی بچوێنێ بە غەیری ئێمە ، خۆتان بە جولەکەو دیانەکان مەچوێنن ، وە سەلام کردنی جولەکە بە ئیشارەت کردنە بە پەنجە ، وە سەلام کردنی دیانەکان ئیشارەت کردنە بە دەست =لەپ= ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( يسلم الراكب على الماشي و الماشي على القاعد و القليل على الكثير ) متفق عليه واتە : ( سوار سەلام ئەکا لە پیادە وە پیادە سەلام ئەکا لە دانیشتوو وە کۆمەڵی کەم سەلام ئەکەن لە کۆمەڵی زۆر ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( يسلم الراكب على الماشي و الماشي على القاعد و الماشيان أيهما يبدأ بالسلام فهو أفضل ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1146 واتە : ( سوار سەلام ئەکا لە پیادە وە پیادە سەلام ئەکا لە دانیشتوو وە دوو کەسی پیادە کامەیان دەست پێشخەری بکا لە سەلام کردن ئەوە باشترە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( يجزي عن الجماعة إذا مروا أن يسلم أحدهم و يجزي عن الجلوس أن يرد أحدهم ) صحيح الجامع 8023 واتە : ( دروستەو بەشیان ئەکات ئەگەر جەماعەتێک تێپەڕن یەکێکیان سەلام بکا وە لەوانەی دانیشتوون دروستەو بەشیان ئەکا کە یەکێکیان وەڵامی سەلام بداتەوە ) .
وە لە فەرموودەیەکی تر هاتووە : ( عن انس بن مالك ان رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم مر على غلمان فسلم عليهم ) رواه مسلم واتە : ( لە انس ی کوڕی مالک ئەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم بە لای چەند مناڵێک تێپەڕی سەلامی لێکردن ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( إذا دخلتم بيتا فسلموا على أهله فإذا خرجتم فأودعوا أهله بسلام ) صحيح الجامع 526 واتە : ( ئەگەر چوونە ماڵێکەوە سەلام بکەن لە ئەهلی ئەو ماڵە وە ماڵ ئاوایی بکەن لەو ماڵە بە سەلام کردن ) .
وە لە عبدالله ی کوڕی عمر خوا لێیان ڕازی بێ ئەفەرموێ : ( فقلت لبلال : كيف رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يرد عليهم حين كانوا يسلمون عليه و هو يصلي ؟ قال : يقول هكذا ، و بسط كفه ) سلسلة الاحاديث الاصحيحة 185 واتە : ( بە بیلالم ووت : چۆن پێغەمبەری خوات بینی صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەڵامی سەلامی ئەدانەوە لە کاتی کە نوێژی ئەکرد و سەلامیان لێ ئەکرد ؟ فەرمووی : ئاوا بەو شێوە ، دەستی پانکردەوە =یانی بە دەست و ئیشارەت وەڵامی دانەوە= ) .
وە لە انس ی کوڕی مالک خوا لێی ڕازی بێ ئەگێڕێتەوە : ( قلنا يا رسول الله أينحني بعضنا لبعض قال لا قلنا أيعانق بعضنا بعضا قال لا ولكن تصافحوا ) رواه ابن ماجة وحسنه الالباني سلسلة الاحاديث الصحيحة 160واتە : ( ووتمان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئایا بۆ یەکتر سەر نەوی کەین و خۆ دانەوێنین کە بگەین بە یەک ؟ فەرمووی : نەخێر ووتمان ئایا دەست لە ملی یەک کەین و باوەش بە یەکا بکەین ئەگەر بەیەک بگەین ؟ فەرمووی : نەخێر بەڵام تەوقە بکەن ) .
وە لە ڕیوایەتێکی تر هەر لە انس ی کوڕی مالک خوا لێی ڕازی بێ ئەگێڕێتەوە : ( قال رجل : يا رسول الله أحدنا يلقى صديقه أينحني له ؟ قال : فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : لا ، قال : فيلتزمه و يقبله ؟ قال : لا ، قال : فيصافحه ؟ قال : نعم إن شاء ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 واتە : ( پیاوێک ووتی : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم یەکێک لە ئێمە ئەگات بە برادەرەکەی ئایا بۆی بچەمێتەوە سەری بۆ نەوی بکە ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : نەخێر ، پیاوەکە ووتی : ئەی باوەشی پیا بکاو ماچی بکا ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : نەخێر ، پیاوەکە ووتی ئەی تەوقەی لەگەڵ بکا ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : بەڵێ ئەگەر ویستی ) .

لەسوودەکانی ئەم فەرموودانەو ئەو حوکمانەی تیایەتی

1- بۆمان دەر کەوت کە سەلام کردن ڕەوشتێکی بەرزەو هۆیەکە بۆ بڵاو بوونەوەی خۆشەویستی لە بەینی موسڵمانان .
2- وە هەروەها سەلام کردن و بڵاو کردنەوەی هۆیەکە بۆ لێخۆشبوونی خوای بەرزو چوونە بەهەشتەوە .
3- وە دەرکەوت کە سەلام کردن تەنها بۆ ئەوە نیە کە کەسێ بناسی بەڵکوو سوننەتە سەلام بکەی لە هەموو موسڵمانێک بیناسی یان نەیناسی .
4- وە بۆمان دەرکەوت کە موسڵمان نابێ ڕوو وەرگێڕێ لە موسڵمان لە سێ ڕۆژ زیاتر ئیللا مەگەر لە بەر خوابێ و کەسێک زیان ئەگەیەنێ بە دینمان ئەوە دروستە بەڵکوو هەندێجار واجبە لێی دوور کوینەوە ان شاء الله لە باسی تایبەتا ئەمە ڕوون ئەکەمەوە .
5- وە هەروەها سەلام کردن تایبەت نیە بەس بەکاتی هاتن و چوونە ژوورەوە بەڵکوو کە ماڵ ئاوایی بکەین و بڕۆین ئەو کاتیش سوننەتە هەر سەلام بکەین .
6- وە سوننەتە کەسی پیادە سەلام بکا لە کەسی دانیشتوو وە کۆمەڵی کەم لە کۆمەڵی زۆر وە ئەگەر لە کۆمەڵێک یەکێک سەلام بکا ئەوە ئەکرێ وە لە وانەی تریش یەک کەس لە جیاتی هەموان وەڵام بداتەوە ئەبێت و دروستە .
7- وە سوننەتە سەلام بکەین لە مناڵانیش و خۆ بە گەورە نەزانین وەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دیارە ئەمە سوودی ئەوەشی تیایە کە مناڵیش فێری ڕەوشتی ئیسلامی ئەبن و هەست بە سۆزی گەورەکانیان ئەکەن .
8- وە دروست نیە سەلام کردن بە پەنجەو بە دەست بەڵکو ئەبێ بە زمان بێ بە پەنجەو بە دەست سەلامی جولەکەو دیانانە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئێمەی لێ ئاگادار کردۆتەوە .
9- نابێ بە سەرو بە لوت و بە هۆڕنی سەیارەو ئەم شێوازانە سەلام بکەین بەڵکو بە زمان بڵێین سلام علیکم ورحمة الله وبرکاته ئەو پاداشتەش لە دەست خۆمان نەدەین کە سی چاکەیە .
10- ئەگەر کەسێ پێش سەلام کردن شتێکمان لێ داوا بکا وەڵامی نادەینەوە تا سەلام ئەکات .
11- وە بۆمان دەرکەوت کە ماچ کردنی یەکتر دروست نیە چ بۆ پیاو لە گەڵ پیاو چ بۆ ژن و ژن بەڵکوو سوننەتە تەوقە کردن وە ناشبێ سەر بۆ یەکتر نەوی بکەین .
12- وە سوننەتە سەلام بکەین لە کەسێک ئەگەر لە ناو نوێژیش بێ ئەویش نوێژکەر بە دەنگ وەڵامی سەلام ناداتەوە بەڵکو تەنها بە دەست ئیتر ئەگەر نوێژ کەر سەلامی لێ بکرێ ئەوە ئەزانین کە قورئان خوێن و بانگ دەر ئەولا ترێکە سەلامیان لێ بکەین ئەشتوانن بە زمان وەڵام بدەنەوە تەنها نوێژ کەر بە دەست ئیشارەت ئەکاو وەڵام ناداتاوە بە دەنگ تەنها بە دەست .

وە چەندین سوودو ڕەوشتی تر دەر ئەکەوێ بۆ هەر کەسێک کە فەرموودەکان بە ووردی بخوێنێتەوە وە چەند باسێکی تر مایە کە پەیوەستە بە سەلام کردنەوە وەک تەوقە کردنی پیاو لە گەڵ ئافرەت وە سەلام کردن لە کافرو موشریکان و جولەکەو دیان بەڵام ان شاء الله لە باسی تری تایبەتا ئەمانە ڕوون ئەکەینەوە خوای بەرزیش هەموو لایەکمان ڕاگیر بکا لە سەر سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم .

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت