#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

تاوانی ڕەنگ کردنەوەی قژ و ڕیش بە ڕەنگی ڕەش بۆ پیاوان و ئافرەتان

هەواڵی / 16/9/2019 494 جار بینراوە

تاوانی ڕەنگ کردنەوەی قژ و ڕیش بە ڕەنگی ڕەش بۆ پیاوان و ئافرەتان

(عن جابر قال : أتي بأبي قحافة يوم فتح مكة ورأسه ولحيته كالثغامة بياضا فقال النبي صلى الله عليه وسلم : " غيروا هذا بشيء واجتنبوا السواد " ) رواه مسلم واتە : ( لە لەجابر خوا لێی ڕازی بێ فەرمووی : ابو قحافة =باوکی ابو بکر الێدیق خوا لێی ڕازی بێ= یان هێنا لە ڕۆژی فەتحی مەککە سەرو ڕیشی وەک ثغامة =گوڵێکی سپیە= سپی بوو جا پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەمە =ئەم سپیە= بگۆڕن بە شتێ =بە ڕەنگێ= وە دوور کەونەوە لە ڕەش =بەکاری مەهێنن=) .
لەم فەرموودە بۆمان دەرکەوت یەکەم : ڕەنگی سپی فەرمانمان پێکراوە بیگۆڕین دووەم : نابێ ڕەنگی ڕەش بەکار بێنین .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إن الیهود و النصارى لا یصبغون فخالفوهم ) متفق علیه واتە ( جولەکەو دیانەکان ڕەنگ ناکەنەوە ئێوە پێچەوانەیان بکەن ) .
ئەمەش زیاتر هانمان ئەدات کە بزانین موخالەفەی جولەکەو دیانەکان لە سەرمانە ئەوانیش ڕەنگ ناکەن ئێمە دەبێ ڕەنگ بکەینەوە بەڵام نابێ ڕەش بەکار بێنین .
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (یکون فی آخر الزمان قوم یخضبون بالسواد کحواصل الحمام لا یریحون رائحة الجنة ) صحیح الجامع 8153 واتە : ( لە ئاخیر زەمەنا قەومێک پەیدا ئەبن ڕەنگ ئەکەنەوە =سەرو ڕیشیان= بە ڕەنگی ڕەش وەک سینگ و هەناوی کۆتر ئەوانە بۆنی بەهەشت ناکەن ) .
ئەو فەرموودەش بۆمان دەر ئەخا کە بەکار هێنانی ڕەنگی ڕەش تاوانێکی گەورەیە چونکە هەڕەشەی لێکراوە بە بۆن نەکردنی بەهەشت! زۆر کەس هەن ڕقیان ئەبێتەوە لە مووی سپی لە جیاتی ئەوەی ئەو سوننەتە بەکار بێنن ڕەنگی کەنەوە دەچن دەری دەهێنن ئەمەش کارێکی نەشیاوە چونکە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا تنتفوا الشیب ما من مسلم یشیب شیبة في الاسلام إلا کانت له نورا یوم القیامة ) صحیح الجامع 7463 واتە : ( مووی سپی هەڵمەکێشن هیچ موسڵمانێک نیە کە مووێکی سپی ئەکات لە ئیسلاما ئیللا بۆی ئەبێتە نور =ڕوناکی= لە ڕۆژی قیامەت ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( الشیب نور المؤمن ، لا یشیب رجل شیبة فی الاسلام إلا کانت له بکل شیبة حسنة و رفع بها درجة ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 1243 واتە : ( مووی سپی نوری =ڕوناکی= موسڵمانە ، پیاوێک نیە مووێک سپی بکات لە ئیسلام ئیللا بە هەر مووێک سپی کردووە لە ئیسلام چاکەیەک =حسنة= ی بۆ هەیە وە پلیەک پێی بەرز ئەبێتەوە ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( الشیب نور فی وجه المسلم ، فمن شاء فلینتف نوره ) سلسلة الاحادیپ الصحیجة 1244 واتە : ( مووی سپی نور =ڕۆناکیە= لە ڕووی موسڵمان ، جا کەسێک ئەیەوێ با نورەکەی هەڵکێشێ ) .
لەم فەرموودانەش بۆمان دەرکەوت کە موسڵمان بە سپی کردنی مووی سەرو ڕیشی لە ئیسلام بەقەد ئەو مووانە چاکەی بۆ ئەنوسرێ وە پلەی بەرز ئەبێتەوە لای خوای بەرز لە بەر ئەوە نەکەین مووی سپی قەڵسمان بکات بەڵکو با دڵ خۆشمان بکات و نەکەین حەز بە نەبوونی نور بکەین!

شتێکی گرنگ

لەو باسەو هەر باسێکی تری شەرعی فەرق نیە لە بەینی ئافرەت و پیاو وەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إنما النساء شقائق الرجال ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 2863 واتە : ( بە تەئکید ئافرەتان وەک پیاوانن ) . کەس ناتوانێ ئافرەتان لە حوکمێکی شەرعی جیا بکاتەوە لە پیاوان مەگەر بەڵگە هەبێ کە ئەم حوکمە تایبەتە بۆ پیاو یان تایبەتە بۆ ئافرەت ئەگەر ئەوە تێبگەین ئیتر ئەبێ بزانین ئافرەتان وەک پیاوان بۆیان هەیە بەڵکو فەرمانیان پێ کراوە بە گۆڕینی ڕەنگی سپی سەریان بەڵام نابێت ڕەش بەکار بێنن نەهی و هەڕەشەی بەکار هێنانی ڕەنگی ڕەش ئافرەتانیش ئەگرێتەوە وەک پیاوان لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا ئافرەتان ئەتوانن ئەو ڕەنگانەی ئێستا لە ئارایشگاکان هەیە بەکار بێنن؟ وەڵامەکەی بەڵێ ئەتوانن بەو مەرجەی ڕەنگی ڕەش بەکار نەهێنن وە خۆیان نەچوێنن بە جولەکەو دیانەکان چونکە پێشتر بینیمان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمانی پێ کردین بە موخالەفەی جولەکەو دیانەکان وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من تشبه بقوم فهو منهم ) صحیح الجامع 6149 واتە : ( ئەوەی خۆی بە قەومێک بچوێنێ ئەوە لەوانە ) . لەبەر ئەوە با ئاگادار بین لەوەی خۆمان بە کافرو فاسقان بچوێنین! بەڵام ئافرەتان دەتوانن قژیان ڕەنگ بکەن بۆ پیاوەکانیان ئەگەر قژیان سپی بوو ئەوە فەرمانیان پێکراوە ڕەنگی بکەن ئەگەریش سپی نەبوو هەر حەڵاڵە بەڵام نەکەن ڕەش بەکار بێنن والله اعلم .

چاکترین شت ڕەنگی سەرو ڕیشی پێ بگۆڕی خەنەو کەتەم
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إن أحسن ما غیر به هذا الشیب الحناء و الکتم ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 1509 واتە : ( بە تەئکید چاکترین شت ئەو ڕەنگە سپیەی پێ بگۆڕدرێ خەنەو کەتەم =وەسمەیە= ) . لەو فەرموودەی بۆمان دەردەکەوی کە باشترین ڕەنگ بۆ گۆڕینی ڕەنگی سپی لە سەرو ڕیش خەنەو وەسمەیە کە خەنە ڕەنگی سۆری هەیە وەسمە ڕەنگی ڕەش بەڵام تێکەڵی بکەی ڕەنگێک دەر ئەچێ لە بەینی سۆرو ڕەش ئەوە چاکترینە کەوابێ هەم پیاوەکان هەم ئافرەتان ئەوە بەکار بێنن لە هەمووی باشترە هەتا بۆ پاراستنی تەندروستی قژو سەریش بەڵام دروستە ڕەنگی تریش بەکار بێنن تەنها ڕەش نەبێت والله اعلم .

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت