#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

عەلی عەونی: یه‌كێتی بەتەنیا لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت خیانەت لە گەل و نیشتمان ده‌كات

هەواڵی / 15/9/2019 323 جار بینراوە

عەلی عەونی: یه‌كێتی بەتەنیا لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت خیانەت لە گەل و نیشتمان ده‌كات

 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێم بۆ دانوستاندن لەسەر پشكی كورد لە بودجەی 2020 بچێتە بەغدا، قسە هەیە لە ئەگەری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا، یەكێتی بەجیا لەگەڵ عێراق بكەوێتە دانوستان  ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش ده‌ڵێت   ''كاری لەم جۆره‌، خیانەته‌ لە گەل و نیشتمان''.

 یەكێتی نیشتمانیی كوردستان چەند سیناریۆیەكی ئامادە كردووە بۆ ئەگەری رێكنەكەوتنی حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە و كەمكردنەوەی دەسەڵاتە داراییەكانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە بەوەی راستەوخۆ بكەوێتە دانوستان لەگەڵ عێراق، تا بودجەی پارێزگاكانی زۆنی سەوز بنێرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممه‌ ۱٤ی ئەیلوول بە میدیایه‌كی حیزبه‌كه‌ی راگەیاند، ''هیوادارین یەكێتی كارێكی لەو جۆرە نەكات، چونكە ئەمە بەهیچ جۆرێك خزمەت بە دۆخی هەرێم ناكات و كێشەی هەرێم لەگەڵ بەغدا تەنیا نەوت و بودجە نییە، بەڵكو كێشەی خاكیشمان هەیە و دەكرێ بە كارتی نەوت بتوانین مافەكانما بەدەست بێنینەوە''.

ناوبراو له‌ لێدوانێكدا بۆ ''وشه‌'' جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئەگەر سەركردایەتی یەكێتی كارێكی لەم جۆرە بكات، خیانەت لە گەل و نیشتمان و حكوومەتی هەرێم دەكات كە خۆی بەشدارە تیایدا.


خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت