#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

(750.000.000) حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار بۆ فێستیڤاڵی فیلمە سینەماییەکان لە دھۆک جه‌رجكرا .

هەواڵی / 15/9/2019 120 جار بینراوە

وەزیری ناوخۆ رەزامەندی نیشانداوە
(750.000.000) حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار بۆ فێستیڤاڵی فیلمە سینەماییەکان لە دھۆک جه‌رجكرا .


شه‌ن پرێس :
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی خەرجکردنی 750 ملیۆن دینارەکەی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: وەزارەت پارەکەی خەرجنەکردووە، بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادارکردووەتەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نوسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن. ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا  پارەکە خەرجبکرێت. بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نوسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە. بۆیە دواتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی وەرگیراو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک ئاگادارکراوەتەوە لە رەزامەندییەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە: وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرجنەکردووە بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی زۆر لە بارەى ئەو نوسراوەوە دەکرا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاراستەی پارێزگای دهۆک کرابوو لەبارەی خەرجکردنی 750 ملیۆن دینار بۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک.

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت