#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

حزب الله فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ ئیسڕائیلی خسته‌ خـواره‌وه‌

هەواڵی / 11/9/2019 58 جار بینراوە

حزب الله فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ ئیسڕائیلی خسته‌ خـواره‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
به‌ره‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ میلیشیای‌ حزب الله ی‌ لوبنانی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ ئیسرائیلیان له‌ نزیك قه‌زای‌ (رامیه‌) له‌ باشوری‌ لوبنان خسته‌ خـواره‌وه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا, حزب الله ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ ئیسرائیلیان خستووه‌ته‌ خـواره‌وه‌ و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی‌ چه‌كداره‌كانیاندایه‌.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ووته‌بێژێك به‌ناوی‌ سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ دانی‌ به‌ كه‌وتنه‌خـواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌یاندا ناوه‌ له‌ناو خاكی‌ لوبناندا و ووتویه‌تی‌: پێویست ناكات زانیاریی‌ جیاواز له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خـواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌مان دزه‌ی‌ پێبكرێته‌ ناو میدیاكانه‌وه‌.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا میلیشیای‌ حزب الله به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی‌ ئیسرائیلی ئاسمانی‌ لوبنان ببه‌زێنێت ده‌یكه‌نه‌ ئامانج و ده‌یخه‌نه‌خـواره‌وه‌.
ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ گرژیه‌كانی‌ نێوان ئیسرائیل و حزب الله ی‌ لوبنانی‌ زیاتر په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌ و چاودێرانیش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كداریی‌ فراوانتر له‌نێوانیاندا ڕووبدات و ناوچه‌كه‌ بكه‌وێته‌ ژێر جه‌نگێكی‌ وێرانكه‌ره‌وه‌.



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو