#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

عەمید سەرحەد قادر کوردستان بەرەو ئەمریکا جێدەهێڵت "نهێنى کەوتنى ئەستێرەکانى پارتى"

هەواڵی / 11/9/2019 1009 جار بینراوە

عەمید سەرحەد قادر کوردستان بەرەو ئەمریکا جێدەهێڵت "نهێنى کەوتنى ئەستێرەکانى پارتى"

شه‌ن پرێس : وڵات
عەمید سەرحەد قادر بڕیارە بەمزوانە کوردستان جێبهێڵێت بەرەو و ئەمریکا ئەوەش دووەم ئەفسەرى باڵاى پارتیە لەماوەى یەک مانگدا کوردستان بەرەو دەرەوەى وڵات جێدەهێڵێت.

بەگوێرەى زانیارییەکى تایبەت دەستى وڵات_کەوتووە، عەمید سەرحەد قادر پێشتر داواى فیزاى گشتى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کردووە، ڕۆژى یەک شەممە ٨ ئەم مانگە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک کە لەسەر پارتى حسابە، چووتە قونسوڵخانەى ئەمریکا لەوى چاو پێکەوتنى فیزاى ئەنجامداوە.

بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات_ قونسوڵى فیزا تەنها دوو پرسیارى لە عەمید سەرحەد قادر کردووە ئەویش لێى پرسیوە و بۆچى پێشتر فیزات هەبووە و سەفەرى ئەمریکات نەکردووە، لەوەڵامدا وتویەتى: "پێشتر لەشەڕى داعش برینداربووم"، دواتریش قونسوڵى فیزا پرسیارێکى دیکەى لە  بەڕێوەبەرى پێشووى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک کردووە و پاشان ئەکسێپتى فیزاکەى کردووە.

هەر بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەستى وڵات_ کەووتووە عەمید سەرحەد قادر لە ئێستادا سەرقاڵى کاروبارى سەفەرەکەیەتى بەمزوانە کوردستان جێدەهێڵێت، بەڵام ئەوەى تائێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە ئەوەیە جۆرى سەفەرەکەیە ئایا ئیتر ناگەڕێتەوە کوردستان یان کاتیە؟


عەمید سەرحەد قادر ساغ نەبوویەوە؟

چیرۆکى عەمید سەرحەد قادر چیرۆکێکى تەمومژاوییە، چونکە بە درکاندنى خۆى لەلایەن هێزێکى نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر کاتێک لەباخەکەى خۆیى کۆبونەوەیەکى کۆمەڵایەتى شەوانەى هەبووە، ئەوەش بەگومانى خۆى هێرش بووە بۆ سەر ئەو تێیدا  بەئامانج گیراوە.

    لە قونوسڵخانەى ئەمریکا تەنها دوو پرسیاریان لە عەمید سەرحەد قادر کردووە

بەگوێرەى زانیاریەکان کە خۆشى ناڕاستەوخۆ پشتڕاستى کردووەتەوە، پارتى بەرپرسیاربووە بەرامبەر بەو هێرشە بەوپێیەیى لەماوەى ڕابردوودا ئەو یەکێک بووە لەوانەى دواى شکستى ڕیفراندۆم لە سیاسیەتى گشتى پارتى دروکەوتووەتەوە بڕواى وابووە پێویستە ئەفسەرەکانى کەرکوک قەرەبووى ماددى و مەعنەوى بکرێنەوە، چونکە سەرچاوەیەکى گەورەى ماددى و مەعنەوییان لەدەستداوە بەهۆى پشتگیرى ڕیفراندۆمەوە، ئەوەش پارتى نیگەران کردووە.

 هەر بەگوێرەى زانیاریەکان نزیکبونەوەى عەمید سەرحەد قادر لە بەرپرسە سەربازییەکانى یەکێتى پارتى نیگەران کردووە.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک، لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئەوە دەڵێت: "کاک مەسعود ڕیفراندۆمى کرد و ئێمە باجەکەى دەدەین، هەموو ئەفسەرەکانى پارتى لە دۆخێکى زۆر خراپدان و باسى کامیڵ ساڵەیى قائیمقامى پێشووى کەرکوک دەکات کە ئێستا لە هەولێر بەبێ پاسەوان دەسوڕێتەوە، پارتى حسابى بۆ ناکات.



کۆبونەوەی عەمید سەرحەد قادر و چەند کادیرێکى پارتى لەباخەکەى خۆى _سلێمانى


ئەم سەفەرەى عەمید سەرحەد قادر، دواى سەفەرى ئەفسەرە باڵاکەى ئاسایشى کەرکوک "هەڵۆنەجات"هات کە سەرەتاى ئەم مانگە کوردستانى جێهێشت بەرەو بەریتانیا و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە بڕێک پارەى زۆرەوە گیراو پاش ٢٤ کاتژمێر دەستبەسەرى مافى سەفەرى پێدرا.


بۆچى کوردستان جێدەهێڵن؟

بەگوێرەى زانیاریەکانى تایبەت وڵات_پارتى جگە لەوەى ئەو ئەفسەرانەى دواى شکستى ڕیفراندۆم و لەدەستدانى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان توشى گۆشەگیرى کردن و هیچ ئاسانکارییەکیان بۆ نەکردن لەئاستى عێراق تاوەکو پلەکانى خۆیان وەرنەگرنەوە، هاوکات لەکوردستانیش کاریان بۆ نەکردن کە قەربووى ماددى و مەعنەویان بۆ بکەنەوە ئەوەش ئەو ئەفسەرانەى بەتەواوى نیگەران کردووە، چونکە ئەو داهات و دەستکەوتەى جاران دەستیان دەکەوت بەهۆى ڕیفراندۆمەوە هەمویان لەدەستدا.

هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات_سەربارى ئەوەش پاراستن و خودى مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بنیاتى ئاسایش و پاراستن و دەزگا ئەمنیەکانى پارتیان ناوەتەوە لەکەرکوک ئەم ئەفسەرانەیان لێبەدەر کردووە و ئەفسەرى نوێیان هێناوەتە پێشەوە، ئەوەش وەکو کۆتایى هێنانە بەژیانى سەربازى ئەو ئەفسەرانە، بۆیە کوردستان جێدەهێڵن چونکە بێهیوان لەوەى جارێکى تر ئەو دەسەڵات و نفوزەى هەیانە پێیان بدرێتەوە.

ئەگەر بەهێز هەیە، دواى ئەم دوو ئەفسەرە باڵایە، ئەفسەرو هەواڵگرى ترى پارتى بەهۆى هەمان دۆخەوە بچنە دەرەوەى وڵات_بەڵام نازانرێت ئەمە بە فەرمانى پارتیە یان نا؟

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو