ئەو گەنجەى لە هەڵەبجە دایک و باوک و دوو براکەى کوشت سزا درا.. جۆری سزاکەى چییە؟

هەواڵی / 10/9/2019 922 جار بینراوە

 ئەو گەنجەى لە هەڵەبجە دایک و باوک و دوو براکەى کوشت سزا درا.. جۆری سزاکەى چییە؟


ئەو گەنجەى سەرەتای ساڵی 2018 لە هەڵەبجە دایک و باوک و دوو برای خۆی کوشت بە سێ سزای زیندانیی هەتاهەتایی سزادراوە.

عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ناس کوردی وت، “بەهۆی ئەوەى بەپێی مادەى 79 لە یاسای سزادانی عێراقی تەمەنی تاوانبارەکە لە خوار 20 ساڵەوەیە، سزای لەسێدارەدان نایگرێتەوە، بۆیە دادگای تاوانەکانى سلێمانی بەپێی مادەى 406 لە یاسای سزادانی عێراق بە سێ جار زیندانی هەتاهەتایی سزای داوە.”

بەپێی یاساکە، هەر سزایەکی زیندانیی هەتاهەتایی 20 ساڵە، واتە ئەو گەنجە بە 60 ساڵ زیندانی سزادراوە.

لەبارەى ئەوەى ئایا لێبوردنی گشتی دەیگرێتەوە یاخود نا، عومەر ئەحمەد وتی، “بەپێی مادەى 9 لە یاسای لێبوردنی گشتی ساڵ 2012، هەرکەسێک تاوانبارێت بە کوشتنی دایک و باوک، ئەوە لێبوردنی گشتی نایگرێتەوە.”

ئەو گەنجەى لە هەڵەبجە دایک و باوک و دوو براکەى کوشت سزا درا.. جۆری سزاکەى چییە؟

شەوی 19س کانوونی دووەمی 2018، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە هەڵەبجەی شەهید باوک (41 ساڵ) و دایک (37 ساڵ) و دوو برای خۆی (20 ساڵ و 7 ساڵ)، سەرەتا دایک و باوک و دوو براکەى لە ماڵەکەى خۆیاندا کوشتووە، پاش گەڕانەوەی، باوکیشی بۆ ماڵەوە کوشتووە و دواتر تەرمەکانیان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی شار.

بەپێی وتەى پۆلیسی هەڵەبجە، “تەرمی باوک و براکەی لە چیای شنروێ داناوە و تەرمی دایک و برا بچووکەکەشی بردووەتە چەمی کانی گوێز و تەرمەکانی لەوێ فڕێداوە.”

هەر بە وتەى پۆلیسی هەڵەبجە، “ئەو گەنجە قوتابی بووە و تاوانەکەى بە چەکی کڵاشینکۆف ئەنجام داوە.”

زۆرترین بینراو