#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەخۆتان نەپرسیوە بۆچی ئێزدی ئینكاری له‌ كورد بونی خۆیان ده‌كه‌ن؟

هەواڵی / 10/9/2019 151 جار بینراوە

حاكم شێخ لەتیف:
دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەخۆتان نەپرسیوە بۆچی ئێزدی ئینكاری له‌ كورد بونی خۆیان ده‌كه‌ن؟

شه‌ن پرێس:
یاساناسێك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك چەند پرسیارێك لەبارەی كوردانی ئێزدی، شەبەك و فەیلی، ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

حاكم شێخ لەتیف یاساناس پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووك چەند پرسیارێك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و نوسیوویەتی:" دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەخۆتان نەپرسیوە بۆچی تەنھا لەم ساڵانەی حوكمی كوردیدا لە باشووری كوردستان کوردی ئێزدی ئینکاری کورد بونی خۆیان دەکەن بەڵام ئامادەن لە ڕێوڕەسمی ئاینێکی تر ی نەتەوەیەکی تر بەخۆشی خۆیان بەشداری بکەن؟

ده‌شڵێت"بۆچی كوردی شەبەك خۆیان بەكورد نازانن؟ بۆچی كوردی فەیلی رۆژبەڕۆژ لەكورد بوون دووردەكەونەوەو زیاتر بەرەو مەزھەب دەڕۆن؟، لەناو كوردی ھەورامیشدا بزوتنەوەیەكی وا سەری ھەڵدا دەیانوت ئێمە كورد نین نەتەوەی جیاین؟ئەوەش لە كاتێكدایە ھەزاران ساڵە كورد بوون و ھەر خۆشیان بەكورد زانیوە."

حاكم شێخ لەتیف دەشڵێت، لە باكور و رۆژئاڤا ئێزدیەكان و عەلەویەكان و زازاییەكان ھەموویان نەك خۆیان بەكورد نازانن بەڵكو لە پێشەنگی كوردایەتی دان.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو