#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

حه‌وت به‌رپرسی گۆڕان بەهۆی باڵباڵێن و كڕینی خەڵك بە پۆست و پلە و پایە دەستلەكاردەكێشنەوە

هەواڵی / 10/9/2019 251 جار بینراوە

”ڕێكخەری گشتی هۆكاری ئەو كارانەیە”
حه‌وت به‌رپرسی گۆڕان بەهۆی باڵباڵێن و كڕینی خەڵك بە پۆست و پلە و پایە دەستلەكاردەكێشنەوە
شه‌ن پرێس:

حەوت كەس داوای دەستلەكاركیشانەوە لەجڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ‌و ئەندامییەتی بزووتنەوەكه‌یان كردووە و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانیش ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی گۆڕان بووە بە حزبێكی باڵباڵێن و خزم خزمێنە و ڕێكخەری گشتیش هۆكاری ئەو كارانەیە.

ئەو حەوت ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان بریتین لە "مامۆستا ساڵح ژاژەلەیی جێگری سەرۆكی جڤات، پرۆفیسۆر د. عەلی تاهیر، د. شەریف قادر لەتەقتەق، د. سابیر ئیسماعیل لەهەولێر، حەیدر حەسەن شوان لەكۆیە،  ئاوات بەهادین محەمەد لەسلیمانی، عادل كاكەیی لەكەركوك.

لەو بارەوە ساڵح ژاژڵەیی بۆ شارپرێس وتی: ئێمە نیگەرانین لەئاراستەی ئێستای گۆڕان‌و لەكۆمەلێك پرسی تر لەوانە جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا لە ١٤ ی ٩ هەڵبژاردن بكرێت بۆ خانەی راپەراندن، بەڵام ئێمە لامان وایە جڤات خۆی ٤ ساڵ هەڵبژاردنی نەكردووەو شەرعییەتی بریاردانی نییە.

ساڵح ژاژڵەیی وتیشی: ئێمە داوامانكرد ماوەی خانەی راپەراند درێژ بكرێتەوە تاكاتی كۆنفرانس، كە بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵدا ببەستریت و تا جڤات سەر لەنوێ هەڵبژیرێتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەوان بۆ بەمەستی خۆیان تێپەراندنی بڕیارەكەیان چەسپاندو گوێیان لەئێمە نەگرت.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان روونیشیكردەوە، لەزۆر پرسی تریشدا هەر گوێیان لێنەگرتوون، بۆیە سەرنجام بریاری خۆیاندا بەدەستكیشانەوە لەئەندامییەتی جڤات و بزووتنەوەی گۆڕان.

ژاژڵەیی هەروەها وتی: پێش ئێمەش چەند ئەندامی جڤات ‌و هەڵسوڕاو و كەسایەتی دیار بەهۆی گوێنەگرتن و سەرنجەكانیان لەسەر ئاراستەی گۆران دەستیانلەكاركێشاوەتەوە.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئەمڕۆ سێشەم 10ی ئەیلوول، سابیر ئیسماعیل ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەگەڵ شەش لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی باڵباڵێن و كڕینی خەڵك بە پۆست و پلە و پایە، بڕیارماندا دەستلەكاربكێشینەوە.

زیاتر گوتی، گرووپێكی دەستڕۆیشتو لە گردی زەرگەتەی سلێمانی كۆنترۆڵی هەموو شتێكیان كردووە، خەڵكانێكی زۆریان بە پۆست كڕیووە، پێشتر ڕەخنەمان لە دوو حزبی دەسەڵات دەگرت، بەڵام ئێستە گۆڕانیش هەمان كاری ئەو دوو حزبە دەكاتەوە.

"زۆرمان پێگوتن ئەو كارانە باش نین و ئێمە بزووتنەوەیەكی چاكسازی خوازین و كار بۆ نەهێشتنی خراپی و گەندەڵی دەكەین، بەڵام گوێیان لێ نەگرتین، لە دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، گۆڕان بە ئاراستەیەكی خراپی وەك ئێستە دەڕوات" بەرپرسە دەستلەكاركێشاوەكە وای گوت.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو