#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

زانکۆلاین بۆ ده‌رچوانى پۆلی دوانزه‌ى ئاماده‌یى کارا کرا بۆ ماوه‌ى (١٠) رۆژ

هەواڵی / 10/9/2019 94 جار بینراوە

کورسیه‌کانى خوێندن زیاتره‌ له‌ ژماره‌ى ده‌رچوان
زانکۆلاین بۆ ده‌رچوانى پۆلی دوانزه‌ى ئاماده‌یى کارا کرا بۆ ماوه‌ى (١٠) رۆژ

شه‌ن پرێس:
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ده‌رچوانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ زانکۆکانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردو زانکۆلاین بۆ ماوه‌ى (١٠) رۆژ بۆ ده‌رچوانى دوانزه‌ى ئاماده‌یى کارا کرا.

خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رێوه‌به‌رى گشتى خوێندن و پلاندانان به‌وه‌کاله‌ت رایگه‌یاند، ده‌رچوانى پۆلى (12)ى ئاماده‌یى ده‌توانن له‌رێگه‌ى وێبسایتى (www.regayzanko.com)  فۆرمى وه‌رگرتن له‌ زانکۆ و په‌یمانگه‌کان پڕبکه‌نه‌وه‌و پێشکه‌ش بکه‌ن.

رونیشیکرده‌وه‌ "ده‌رچوان ده‌بێ به‌به‌کارهێنانى هه‌مان ناوى به‌کارهێنه‌رو وشه‌ى تێپه‌ر (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) که‌ پێشتر له‌ خوێندنگه‌کانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه‌ ده‌توانن فۆرمى وه‌رگرتن پڕبکه‌نه‌وه‌".

خه‌تاب ئه‌حمه‌د وتیشى "هه‌روه‌ها زانکۆ تایبه‌ته‌کان له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌توانن فۆڕم به‌سه‌ر خوازیاران له‌خوێندنى تایبه‌ت دابه‌ش بکه‌ن".

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خوێندن و پلاندانان به‌وه‌کاله‌ت پلانى وه‌رگرتنى به‌هه‌رسێ جۆرى خوێندن (گشتى، پارالێڵ، ئێواران) ڕوونکرده‌وه‌، به‌جۆرێک بۆ خوێندنى گشتى (٢٤٧٨٤) کورسى خوێندن و بۆ خوێندنى پارالێڵ (١٠٥١٤) کورسى خوێندن و بۆ خوێندنى ئێواران (١١٥٧٧) کورسى خوێندن ته‌رخانکراوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ زانکۆ حکومیه‌کان (٤٦٨٧٥) کورسى خوێندن ته‌رخانکراوه‌ و بۆ خوێندنى تایبه‌تیش (٢٣٧١٤) کورسى خوێندن بۆ ده‌رچووان ته‌رخانکراوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش کۆى کورسى خوێندن به‌هه‌ردو جۆرى حکومى و تایبه‌ت (٧٠٥٨٩) کورسیه‌.

سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى ده‌رچووانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى وتى "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ناوى (٥١٩٣٣) بۆ ئێمه‌ ڕه‌وانه‌ کردووه‌ که‌ (٣٦٣٥٠) ده‌رچوى زانستى و(١٥٥٨٣) ده‌رچوى وێژه‌یین، به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ى کورسیه‌کانى خوێندن زیاتره‌ له‌ ژماره‌ى ده‌رچوان".

 راشیگه‌یاند "وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا  پلانى که‌مکردنه‌وه‌ى کرێى خوێندنى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌ خاڵى ١٣ له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هه‌نگاوه‌کانمان ده‌ست پێکردووه‌".

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو