#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

بە به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی سپی بوونەوەی درۆیەکی شاخداری کەناڵی رووداوی سه‌ر به‌ پارتی .

هەواڵی / 9/9/2019 1233 جار بینراوە

بە به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی سپی بوونەوەی درۆیەکی شاخداری کەناڵی رووداوی سه‌ر به‌ پارتی  .

شه‌ن پرێس :
تۆڕی میدیایی رووداوی سه‌ر به‌ نێچیرڤان بارزانی له‌ هه‌واڵێكدا بلاوی كردۆته‌وه‌ : عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، داوام لە بارزانی کرد حسابمان بۆ بکەن، به‌لام له‌ لێدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ ناكات .

ڕۆژی (یەکشەممە 8-9-2019)، مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پیرمام سەردانی مه‌سعود بارزانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێک کرد. کۆمەڵ دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیانە.
 
له‌ لێدوانیكی ڕۆژنامه‌وانی دا مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مه‌سعود بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا باسمکردووە و وتوومە کە دەبێت هەرسێ لایەنەکەی پێکهێنەری حکومەت (پارتی، یەکێتی و گۆڕان) تەنیا بیر لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا نەکەنەوە، چونکە دەنگی کورد بێهێز دەکات، ئێمەش ئەو لایەنانەی کە ئۆپۆزیسیۆنین (کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ) و لایەنەکانی دیکە. دەبێت حسابمان بۆ بکرێت، چونکە بۆ خۆتان و بۆ رەوشەکە وا باشە".


ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه‌ ، سایتی رووداوی سه‌ر به‌ پاتی دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت ( عه‌لی باپیر : داوام له‌ بارزانی كرد حسابمان بۆ بكات ) ، به‌ڵام دوای به‌ درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی ، به‌ناچاری ناو نیشانی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ (  عەلی باپیر: دڵسۆزی حکومەتین و کار بۆ سەرکەوتنی دەکەین ) .


خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو