#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

په‌رله‌مانتارێك داوای‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م صالح ده‌كات له‌ پۆسته‌كه‌ی‌

هەواڵی / 9/9/2019 120 جار بینراوە

په‌رله‌مانتارێك داوای‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م صالح ده‌كات له‌ پۆسته‌كه‌ی‌
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق داوایكرد كه‌ دكتۆر (به‌رهه‌م صالح)ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دووربخرێته‌وه‌ و هۆكاری‌ ئه‌و داوایه‌شی بۆ پێشێلكردنی‌ ده‌ستور گه‌ڕانده‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌.
له‌ ڕأگه‌یه‌ندراوێكیدا (كاڤم السیادی)ی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ ووتویه‌تی‌: به‌هۆی‌ پێشێلكردنی‌ مادده‌ی‌ (61) بڕگه‌ی‌ شه‌شه‌م كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شكاندنی‌ سوێند و پێشێلكردنی‌ ده‌ستور و مادده‌كانی‌ (23,16,14)ی‌ ده‌ستور, داواكارم كه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دووربخرێته‌وه‌.
السیادی‌ داواشی له‌ داواكاری‌ گشتی‌ كردووه‌ كه‌ ڕۆڵی‌ خۆی‌ ببینێ و لێپرسینه‌وه‌ له‌و كاره‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار بكات و چاوپۆشیی لێ‌ نه‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ نه‌زاهه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ فه‌وجی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زه‌وییه‌كی‌ كشتوكاڵییان له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی‌ له‌ (جادریه‌)ی‌ به‌غداد تێكداوه‌, هه‌روه‌ك باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م زه‌وی‌ نیه‌ كه‌ به‌به‌رچاوی‌ فه‌وجی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ تێكده‌درێت و به‌رهه‌م صالحیش لێیان بێده‌نگه‌.



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو